Sangar Hamad Azeez
27 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2017
شەوی رابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە گۆڵبارانی یانەی ریال سۆسیدادی کرد و خۆی گەیاندە یاری پێش کۆتایی.
لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە کە لە یاری چوون دا بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام لە یانەی ریال سۆسیدادی بردەوە، یاری گەڕانەوەی ئەنجام دا.
هەر وەک چاوەڕوان دەکرا یارییەکی بەهێز ئەنجامدرا و تیایدا یانەی بەرشەلۆنە بە ئەنجامی ٥-٢ گۆڵ یارییەکەی بردەوە و بە کۆی ٦-٢ گۆڵ لە هەردوو یاریدا خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو.
گۆڵەکانی یارییەکەش کە لە خولەکەکانی ١٧، ٥٥، ٦٣، ٨٠ ، ٨٢ لەلایەن یاریزانان دێنیس سوارێز (دوو گۆڵ) لویس سوارێز ، لیونەل میسی و ئاردا تورانەوە تۆمار کران.