Rewa Mahmut Hasan
19 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2016
کۆنگرەکە بڕیاربوو لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٥دا ئەنجام بدرێت بەڵام بەهۆی هەڵبژاردنی دووبارەوە، هەدەپە کۆنگرەی دووهەمی خۆی دواخست بۆ ٢٤ ی کانوونی دووهەمی ٢٠١٦ و لە هۆڵی ئەحمەد تانەر کشالی بەڕێوە دەچێت.
لە ئێستادا ئامادەکاری دەکرێت کە پێنج هەزار کەس بەشداری ئەو کۆنگرەیە بکەن کە چاوەڕێ دەکرێت پەیڕەو و پرۆگرامی ناوخۆیی پارتەکەش بگۆردرێت.
لە کۆنگرەکەدا دەستەواژەی "ئۆتۆنۆمی" کە لە پرۆگرامی پارتەکەدا هەیە، کاری لەپێشینە دەبێت و چاوەڕێ دەکرێت پرسی "خۆبەڕێوەبردن" لە پرۆگرامەکەدا جێگە بکرێتەوە و هاوکات دەکرێتە یەکێک لە داواکارییەکانی هەدەپە. هەروەها جێبەجێکردنی "رێککەوتنی دۆلماباخچە" دەکرێتە یەکێی تر لە داواکارییەکان .
لە کۆنگرەکەدا هاوسەرۆکانی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەک داغ گوتارێکیان دەبێت .
لە ئێستادا لە نێو لیستی بەشداربوواندا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پارتەکە، جگە لە یوکسە کداغ و دەمیرتاش کەسی تر بۆ سەرۆکایەتی هەدەپە نابینرێت.
هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی و چەند سەرکردەیەکی پارتەکانی هەرێم، بانگهێشتی ئەو کۆنگرەیە کراون.