سياسەت, عێراق

گوتەبێژى حكوومەتى عێراق ئەحمەد موللا تەڵال دەستی لەكاركێشايەوە

گوتەبێژى حكوومەتى عێراق ئەحمەد موللا تەڵال، دەست لەكاركێشانەوەى خۆى لە پۆستەكەى ئاشكراكرد.

Haydar Karaalp  | 26.11.2020 - نوێکردنەوە : 27.11.2020
گوتەبێژى حكوومەتى عێراق ئەحمەد موللا تەڵال دەستی لەكاركێشايەوە

Baghdad

بەغدا - AA

گوتەبێژى حكوومەتى عێراق، ئەحمەد موللا تەڵال دەست لەكاركێشانەوەى خۆى لە پۆستەكەى ئاشكراكرد.

تەڵال، لە رێگەى هەژمارى تايبەتى خۆى لە تۆڕەكۆمەڵايەتييەكانەوە، دەستلەكارێشانەوەى خۆى لە ئەركەكەى راگەياند.

لە بڵاوكراوەكەيدا هاتووە، "ئەركەكەم هەستيار و ورد بوو. ئەم هەستە كەسێكى پاك و نيشتيمانپەروەر (سەرۆكوەزيران موستەفا كازمى) پێيڕاسپاردبووم".

تەڵال ئاماژەى بەوەش كرد كە لە شوێنێكی دیکە و لە بوارێكى ديكەدا خزمەتى وڵاتەكەى دەكات.

بە گوێرەى ئەو زانيارييەى كە بەدەست پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵو كەوتووە، ئەحمەد موللا تەڵال لە رۆژانى داهاتوودا وەكو باڵيۆز لە يەكێك لە وڵاتەكانى كەنداو دادەنرێت.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın