گراهام "پێویسته ئه‌مریكا ئه‌و كێشه‌یه‌ی له سووریا بۆ توركیای هێناوه‌ته ئاراوه،چاره‌سه‌ری بكات"
سیناتۆری ئه‌مریكی لیندسی گراهام: "پێویسته توركیا بپارێزین و ئه‌و كێشه‌یه‌ی له سووریا (یه‌په‌گه/په‌كه‌كه) بۆ توركیامان هێناوه‌ته ئاراوه، چاره‌سه‌ربكه‌ین"
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سیناتۆری ئه‌مریكی لیندسی گراهام وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی په‌یه‌ده/یه‌په‌گه په‌یوه‌ندیی به په‌كه‌كه‌وه هه‌یه، رایگه‌یاند "پێویسته توركیا بپارێزین و ئه‌و كێشه‌یه‌ی له سووریا (یه‌په‌گه/په‌كه‌كه) بۆ توركیامان هێناوه‌ته ئاراوه، چاره‌سه‌ربكه‌ین".
لیندسی گراهام له میانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له ئه‌نقه‌ره، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری به‌رگریی، خولوسی ئاكار، كۆبوویه‌وه و له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كانی، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی سازكرد.
گراهام جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه له كۆبوونه‌وه‌كانیدا بابه‌تی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی باسكراوه و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ستراتیژی سه‌رده‌می ئۆباما هه‌ڵه بووه و رایگه‌یاند "كاتێك كه پلانی پڕچه‌ككردنی په‌یه‌ده/یه‌په‌گه‌م بیست، به باشی ئه‌وه‌م ده‌زانی كه ئه‌مه بۆ توركیا چ مانایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت. باڵی سیاسیی یه‌په‌گه په‌یوه‌ندیی به په‌كه‌كه‌وه هه‌یه. به‌ڵگه‌كان زۆر روونن".
ئه‌و سیناتۆره ئه‌مریكییه له هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا، رایگه‌یاند "له خواستی كشانه‌وه (ی ئیداره‌كه) تێده‌گه‌م. به‌ڵام كشانه‌وه‌یه‌كی بێ پلان، پشێویی لێده‌كه‌وێته‌وه. هۆشدارییم دایه سه‌رۆك تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئۆباما كردوویه‌تی ئه‌نجامینه‌داته‌وه و به‌وشێوه‌یه نه‌چێته ده‌ره‌وه و بڕوات".
لیندسی گراهام به‌پێویستی زانی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا خزمه‌تی سێ ئامانج بكات و دوای ئه‌وه‌ی باسی له گرنگیی شكست پێهێنانی داعش و رێگرییكردن له سه‌ركه‌وتنی ئێران كرد، گوتی:
"شتێی گرنگی هێنده‌ی ئه‌مانه‌ش ئه‌وه‌یه. پێویسته توركیا بپارێزین و ئه‌و كێشه‌یه‌ی له سووریا (یه‌په‌گه/په‌كه‌كه) بۆ توركیامان هێناوه‌ته ئاراوه، چاره‌سه‌ربكه‌ین. به سه‌رۆكم گوت. ئه‌گه‌ر بكشێینه‌وه و ئه‌مه به رێك و پێكی ئه‌نجامنه‌ده‌ین، ئه‌وا دێوه‌زمه‌یه‌كمان بۆ توركیا درووستكردووه.ئۆباما به پڕچه‌ككردنی یه‌په‌گه، كابوسێكی بۆ توركیا درووستكرد. پێویسته تره‌مپ له كشانه‌وه‌دا زۆر وریا بێت و ئه‌م كێشه‌یه بۆ توركیا جێنه‌هێڵێت".
گراهام جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بێ ئه‌وه‌ی بگات به‌م ئامانجانه، ره‌نگه ببێته مایه‌ی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی فراوان و رایگه‌یاند "كشانه‌وه‌كه كۆتایی به جه‌نگی دژی داعش ناهێنێت، جه‌نگێكی نوێ ده‌ستپێده‌كات".
گراهام ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌و ره‌وشه‌دا توركیا ناچار ده‌بێت سووریا له تیرۆریسته چه‌كداره‌كان پاك بكاته‌وه و گوتی: "ژماره‌یه‌ك له‌و گرووپانه ئه‌وانه‌ن كه ئێمه پڕچه‌ككمان كردوون".
گراهام به پێویستی زانی واشنتۆن له‌باره‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك گرنگی به‌و بابه‌ته بدات كه "باوه‌ڕ به توركیا بهێنێت ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كات و باوه‌ڕ به هاوپه‌یمانانی بهێنێت كه كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له داهاتوودا كارێكی باش ده‌بێت"، گوتیشی: "پێموایه (سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، جه‌نه‌ڕاڵ جۆزیف) ده‌نفۆرد پلانێكی هه‌یه بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و ئامانجانه. بۆ ئه‌وه‌ی (په‌كه‌كه) یه‌په‌گه له‌وێ دوورخاته‌وه و به جۆرێك توركیا هه‌ست به هه‌ڕه‌شه نه‌كات بۆ سه‌ر خۆی. ده‌توانین له‌وێ ناوچه‌یه‌كی ئارام دروست بكه‌ین كه نیگه‌رانییه‌كانی توركیا له باره‌ی ئاسایشی نیشتیمانی بڕه‌وێنێته‌وه".
كه ئه‌وه ئه‌نجام بده‌ین هاوكات له ره‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌وانه‌شدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بین كه له رابردوودا هاوكارمان بوون. گرنگه ئه‌وه به باشی ئه‌نجام بده‌ین.
گراهام ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه/یه‌په‌گه كاركردن له‌گه‌ڵ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ڵببژێرێت ئه‌وا كارێكی مه‌ترسیدار ئه‌نجام ده‌دا و گوتی: "ئه‌و ناوچه ئارامه‌ی من پێشنیارم كردووه دروست ناكرێت تاكو نه‌خشه‌ڕێگای منبج جێبه‌جێ نه‌كرێت. یه‌كه‌م كارێك ئێمه وه‌ك ئه‌مریكییه‌كان پێویست بێت ئه‌نجامی بده‌ین ئه‌وه‌یه نه‌خشه‌ڕێگای منبج جێبه‌جێ بكه‌ین. ئه‌ویش ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش و دوورخستنه‌وه‌ی یه‌په‌گه‌یه له منبج و دواتر ناوچه‌یه‌كی ئارام كه بۆ رۆژهه‌ڵاتی فوڕات درێژ ببێته‌وه. وای ده‌بینم ئه‌گه‌ر نه‌توانین ئه‌وه‌ی منبج به باشی ئه‌نجام بده‌ین ناشتوانین ناوچه‌ی ئارام به باشی دروست بكه‌ین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌خشه‌ڕێگای منبج به باشی ئه‌نجام بده‌ین ئه‌وا ناوچه‌ی ئارام له سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش به سوودی هه‌موو لایه‌ك ته‌واو ده‌بێت".