Zana Natık Kerem
23 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2021
ھەولێر ــ AA
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند کە پێنج تیرۆریستی داعش لە پارێزگای کەرکووک، دەستگیرکراون.
لە راگەیەنراوێکدا دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاویکردەوە، ھێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی، پێنج تیرۆریستیان لە پارێزگای کەرکووک دەستگیر کردووە کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بە تۆمەتی ئەندامبوون لە داعش داواکراوبوون.
ئاماژە بەوەیشدراوە، ئەو دەستگیرکراوانە لە لێکۆلێینەوەکاندا، دانیان بەوەداناوە لە بەناو ویلایەتی کەرکووک سەربە داعش چەکداربوون و راشیانگەیاندووە کە بەشدارییان لە ئەنجامدانی چەندین ھێرشی تیرۆریستی بۆسەر گوندی بەشیر باشووری پارێزگای کەرکووک و پاڵاوگەوی نەوتی بێجی کردووە.
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە ئەو دەستگیرکراوانە دوای وەرگرتنی گوتەکانیان، رەوانەی لایەنی دادوەریی کراون بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لە بەرامبەریان بگیرێتەبەر.