واشنتۆن
بەڕێوەبەر ئاسایشی گشتی واشنتۆن (کاسی لاینەر) رایگەیاند: لەو پەلامارەدا ١٢ کارمەندی بنکەی چاودێری دەریایی ئەمریکا کوژراون و چەند کەسێکی دیکە برینداربوون.
لاینەر گوتی " تەنیا یەکێ لە پەلامار دەران بە مردوویی کەوتووەتە دەستی ھێزە ئاسایشپارێزەکان، بەڵام ئێمە دڵنیاین ھێرشەکە بەیەک کەس نەدراوەو کەسانی دیکەیش تێیدا بەشدارن"
بەڕێوەبەر ئاسایشی گشتی واشنتۆن ئاماژەی دا بەلێکۆڵینەوە لەڕووداوەکەو رایگەیاند: بە دواداچوونی رووداوەکە ڕادەستی پۆلیسی فیدراڵی FBI کراوە، بەڵام ئەوانیش تا ئێستا زانیارییان لەسەر ئەنجامدەران ئاشکرا نەکردووە.
لەلایەکی دیکە پۆلیسی شاری واشنتۆن ئاشکرایکرد بەشوێن گومانلێکراوێکی ڕەش پێستدا دەگەڕآ کە لەکاتی پەلامارەکەدا لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا بە درێسی پۆلیسەوە دەردەکەوێ دەمانچەیەکی لوولە درێژی بەدەستەوەیەوە.