ئیدلێب
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆلۆ سەردانی شوێنی کەوتنە خوارەوەی ئەو کۆپتەرەی سوریای کرد کە دوێنێ بە ھۆی بەزاندنی ئاسمانی تورکیاوە لە لایەن ھێزی ئاسمانی تورکیا خرابوویە خوارەوە.
دوای خستنە خوارەوەی ئەو کۆپتەرە لە لایەن ھێزی ئاسمانی تورکیاوە، پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵۆ سەردانی ناوچە کوێستانییەکانی گوندی ئوبین لە پارێزگای ئیدلێبی کرد و پاشماوەی کۆپتەرەکەی دۆزییەوە.
ئەو پەیامنێرە سەبارەت بە پاشماوەی کۆپتەرەکە گوتی: خەڵکی ناوچەکە چەندین پارچەی ئەو کۆپتەرەیان بردووە و مەکینە و پەروانەکەی ھێشتا لە شوێنی رووداوەکەن.