Mazın Asad
30 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2017
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیارێکی ھاوبەرامبەری دژی بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ پەسەند کرد کە رێگری لە چوونی ھاووڵاتیانی حەوت وڵاتی موسڵمان دەکات بۆ ئەمریکا.
ئەندامی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق، ئەحلام حوسێنی لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند: "پەرلەمان بە کۆی دەنگ بڕیارێکی ھاوبەرامبەری دژی بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ پەسەند کردووە کە رێگری لە چوونی عێراقییەکان بۆ ئەمریکا دەکات".
حوسێنی بانگەوازی بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا کرد کە چاو بە بڕیارەکەی ترەمپ بخشێنێتەوە و راشیگەیاند بڕیارەکەی پەرلەمان بۆ دروستکردنی فشارە لەسەر حکوومەتی عێراق بۆ ئەوەی رێکاری پێویست لەوبارەیەوە ئەنجام بدات.
لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش لە بەیاننامەکەیدا نیگەرانی بەرامبەر بە بڕیارەکە دەربڕی و داوای لە کۆنگرێسی ئەمریکا کرد دووبارە چاو بە بڕیارەکە بخشێنێتەوە.