هه‌ولێر
په‌رله‌مانی كوردستان، رۆژی پێنجشه‌ممه دانیشتنی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دات و له‌و دانیشتنه‌دا راپۆرتی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌و بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ژماره 55ی په‌رله‌مانی كوردستان تاوتوێ ده‌كرێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مان د.ڤالا فه‌رید بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "له دانیشتنی سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، پڕۆژه بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ژماره (55)ی ساڵی 2004ی په‌رله‌مان ده‌خرێته به‌رنامه‌ی كار كه تایبه‌ته گێڕانه‌وه‌ى موڵك و ماڵی به‌عسییه‌كان."
ڤالا گوتیشی: "پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌و بڕیاره هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، چونكه هه‌موو لایه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه به‌عسییه‌كان بتوانن موڵكوماڵیان بۆ بگەرێتهوه، كه پێشتر به‌پێی بڕیار ده‌یانتوانی ئه‌وكاره بكه‌ن."
له‌رابردوو رژێمی به‌عسی عێراق له هه‌رێمی كوردستان، زه‌ویه‌كی زۆری دابه‌شكرد به‌سه‌ر لایه‌نگرانی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوای ناڕه‌زایی كه‌سوكاری شه‌هیدانی لێكهوهتهوه.