كهركوك
چەکدارانی نەقشەبەندی باڵێکن لەحزبی بەعسی ھەڵوەشاوە له عێراق و بڕوایان بەگەڕانەوەی حزبی بەعس ھەیە بۆ سەر دەسەڵات و لەڕێگای چالاکی چەکداری کار بۆ ئەو مەبەستە دەکەن.
ههروهها لهو باوهڕهدان ھەر کەسێک لەسوننەکان بەشداری پرۆسەی سیاسی عێراق بکا، کەسێکی خائینە، جگە لەوەش وهلائیان بۆ ئەمینداری گشتی حزبی بەعسی ھەڵوەشاوەی عێراق عزت ئیبراھیم دوری ھەیە، ئەو گروپە لەگروپە باڵادەستەکانه لەقەزای حەویجەوە و دەوروبەری.
دوای كۆنترۆڵكردنی قەزای حەویجە لەلایهن چەکدارەکانی داعشەوە، سەرکردەکانی گروپی نەقشەبەندی قبوڵیان نییه داعش دەسەڵاتی خۆی بەسەریاندا بسەپێنێت و حوکمیان بکات، ههربۆیه لهو ناوچهیهدا چەند جارێک پێکدادان لەنێوانیان دروستبوو، بەڵام داوتر لەڕێگای کەسایەتییهكانی ئەو ناوچەیەوە کێشەکانیان چارەسەر کراوە.
یەکێک لەسەرکردە سەربازییهكانی نەقشەبەندی لەقەزای حەویجەوە کە نەیویست ناوەی ئاشکرا بکرێت، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ناکۆکی نێوان ئێمه و داعش بۆ دەسەڵات ناگەڕێتەوە، بەڵکو بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئێمە ڕەتمان کردۆتهوه چەکدارانی داعش بەتایبەت بیانییهكانیان لەناوچەکەمان حوکم بکەن و دەسەڵاتداربن."
ههروهها گوتی: "ئێمە ناتوانین پابەندی یاساکانی داعش بین وخەڵکی ناوچەکەش بەھەمان شێوە ئامادە نین پابەندی ئەو یاسایانە بن، بەڵام خەڵکەکە تازە لەژێر دەسەڵاتی مالکی دیکتاتۆر ڕزگاریبووە، بۆیە جارێ قسە ناکەن."
ئەو سەرکردە سەربازییەی نەقشەبەندییهكان ههروهها گوتی: "لەچەند ناوچەیەک شەڕ و پێکدان لهنێوان ئێمه و داعش دروستبووه لەبەر ئەوەی ئەو چەکدارانە دێنە سەر شوێنەکانمان داوا دەکەن کە لهسهر دهستی ئەوان تۆبه بکەین، ئێمەش ڕەتمان کردۆتەوە کەسانێکی پاکستانی و ئەفغانستانی لەسەر خاکی خۆمان تۆبەمان پێ بکەن، خۆ ئێمە کافر نین."
لای خۆیەوە بەڕێوبەری پۆلیسی قەزاواناحیەکانی کەرکوک عهمید سهرحهد قادر ھەواڵی ناکۆکی نێوان چەکدارانی داعش و نەقشەبەندییهكانی پشتڕاستکردەوە و ئاشكرایكرد ئەوان دەمێکە ناکۆکیان ھەیە و بەشێکی ناکۆکێکەشیان لەسەر دەسەڵاتە لەناوچەکەدا.
بەڕێوبەری پۆلیسی قەزاواناحیەکانی کەرکوک عەمید سەرحد قادر لەلێداونێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "جگە لەو دوو گروپە، ههروهها ناکۆی لەنێوان گروپە چەکدارەکانی دیكهی ئەو سنورەدا ھەیە، لەماوەی ڕابردوشدا لەنێوان قاعیدە و ئەنسارسوننە پێکدانی قورس لەناوچەکانی زاب و ڕەشاد دروستبوو و چەندین کەسیان لەیەکتری کوشتوە. ناکۆکی لەنێوان چەکدارانی نەقشەبەندی و داعش ھەیە و پێشبینی دەکرێت شەڕێکی قورس لەو ناوچەیە لەنێوانیاندا ڕووبدات."
سهرحهد قادر باسی لەوەشکرد کە چەکدارانی داعش کۆمەڵێ یاسا دەسەپێنن، پێ دەچێت لەلایهن بەعسییهكان و نەقشەبەندییهكان وکەسایەتییه عەشاییرەکان قبوڵ نەکرێت، بۆیە ئەگەر ئێستاش کێشە لەنێوانیاندا ڕوونەدات، ڕەنگە ھۆکارەکەی بۆ ئەوە بگەڕێتەوە کە ئەوان لەو ناوچەیە خەریکی کۆکردنەوەی ھێزەکانی خۆیانن بەتایبەت لەم کاتەدا کە لەتکریت لەلایهن سوپای عێراقەوە سەرقاڵکراون و بەشێک لە ھێزەکانیان بۆ ئەو سنورە ناردووه.