كه‌ركوك
سه‌رپه‌رشتیاری پلانی سه‌ربازیی بۆ پاراستنی پارێزگای كه‌ركوك (محه‌مه‌دى حاجی مەحمود) له هەڤپەیڤینێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو کە لە شاری کەرکوک لەگەڵی سازکراوە دەڵێ: گشت هێزەکانی پێشمەرگە و پۆلیس و دژە تیرۆری کورد، بە یەک تیم کار دەکەن بۆ پاراستنی سنوورەکانی کەرکوک.
محەمەد کە لە کوردستان بە "کاکە حەمە" ناوی دەهێنن، رۆژی ٢٦ی حوزەیران دوای گەیشتنی مەسعود بارزانی بۆ شاری کەرکوک، ئەوی وەکو سەرپەرشتیاری هێزی پ.م لە کەرکوک دەست نیشان کرد. لەو بارەیەوە دەڵێ: "من بۆ پۆست نەهاتوومەتە کەرکوک، بەڵکو باوەڕێکی تەواوم بە کوردستانیی بوونی ئەم شارە هەیە و ئامادەم تا دوا نەفەسم خەباتی بۆ بکەم. ساڵی ١٩٩١ لە شەڕی رزگارکردنی ئەم شارە لە دەستی سەدام حوسێن، تێێدا برینداربووم، ئێستاش ئامادەم هەروەکو ئەو کاتە لە پێناویدا بجەنگم."
ئەو زیاتر گوتی: "پاش چۆڵكردنی هه‌ندێ ناوچه له لایه‌ن سوپای عێراق و دواتر داعش ده‌ستی به‌سه‌ر داگرت. پێشمه‌رگه له چه‌كدارانی داعشی وهرگرتەوه و ئێستا ره‌وشه‌كه زۆر ئاڵۆزه، جارناجار شه‌ڕ هه‌یه، ئێمه هێڵێكمان دروستكردووه هاووڵاتیان له تكریته‌وه به‌ره‌و كه‌ركوك هه‌ڵدێن. ئێمە لامانوایە ده‌رفه‌تێكی باش بۆ كورد هاتۆته پێشەوە لە ساڵی ١٩٩١ەوە ئەمە سێیەم هەلە دوای داگیرکردنی کوێت و لێدان لە سوپاکەی سەدام، ساڵی 2003 رژێمی به‌عس رووخا و ئه‌مساڵ سوپای عێراق له موسڵ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر هەرەسی هێنا، ئه‌م قۆناغه باشترین ده‌رفه‌ته کە كورد بڕیاری خۆی بدا چونكه جاران له كه‌ركوك پێشمه‌رگه ره‌ت ده‌كرایه‌وه، ئێستا پێشوازیی لێ ده‌كرێ."
بەگوێرەی قسەی کاکە حەمە، هێشتا ٢٥%ی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لەژێر دەستی چەکدارانی داعشدایە و پێشمەرگەی بۆ نەچووە.
سه‌باره‌ت به ناسنامەی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی ئێستا رووبه‌ڕووی پێشمه‌رگه ده‌بنه‌وه. کاکە حەمە گوتی: "ئه‌وان یه‌ك گروپی چه‌كدار نین، نزیكه‌ی دوانزه گروپ و حزبن. ئه‌وانه‌ی زۆر ئاشكران داعش و به‌عسییه‌كان و ئه‌و گروپانه‌ن کە خەڵکانی یه‌مه‌نی و چیچانیان تێدایه و له ده‌ره‌وه‌ی عێراقەوە هاتوون، بێجگه له‌وه خه‌ڵكی عه‌شایری ناوچەکە هاوكارییان ده‌كه‌ن."
به‌رپرسی پلانی سەربازیی پاراستنی شاری كه‌ركوك، پێداویستی چه‌كدارانی داعش و گروپه‌كان ئاشكرا ده‌كا و ده‌ڵێ: "له سه‌دا هه‌شتای چه‌ك و كه‌ره‌سه سه‌ربازییه‌كانی سوپای عێراق، کەوتوونەتە ده‌ست داعش. به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه ئه‌و چه‌كدارانه چه‌كی هه‌شت لیوای عێراقیان چنگ کەوتووە. ئەوان قورسترین چه‌كیان پێیه و زۆر له ئامر لیواکانی سوپای پێشووی عێراق سه‌رپه‌رشتیان ده‌كه‌ن."
سه‌باره‌ت به چه‌كی پێشمه‌رگه کاکە حەمە رایگەیاند: پێشمه‌رگه ئاماده‌یە و باشتره پێداویستیی و چه‌كی باشی هه‌یه، ئێستا ته‌نیا فڕۆكه‌یان نییە و دابهشبووهن به‌سه‌ر چه‌ند لیوا و و یهكینهیهكدا له‌گه‌ڵ هێزی ناوخۆ و پۆلیس و دژه تیرۆر، پێكه‌وه هه‌موویان په‌یوه‌ندییان هه‌یه و به یه‌ك تیم كار ده‌كه‌ن.
کاکە حەمە گوتیشی: "نازانین كه‌ی شه‌ڕ كۆتایی دێت. ئه‌م ناوچه‌یه ده‌كه‌وێته ده‌ست كێ و حكومه‌تی عێراق به زوویی ده‌یگرێته‌وه یاخود نا، ئه‌و چه‌كدارانه تائێستا دیار نین كێ سه‌رپه‌رشتیان ده‌كا، ئێستا دراوسێیه‌كمان بۆ دروست بووه، نازانین كێن و چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین. بۆیه بڕیارمانداوه ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی تێدایه جارێكی تر چۆڵی نه‌كه‌ین. چونکە رەوشەکە ناگه‌ڕێته‌وه بۆ پێش رووداوه‌كانی موسڵ و گۆڕانگاری دیکە دروست ده‌بێ، پێشبینی زۆر ده‌كرێ ئه‌م وڵاته پارچ پارچه بێ. كورد ئێستا چه‌ند شوێنێك نه‌بێ سنووری كوردستانی كۆنترۆڵكردووه. خه‌ریكه شتێك نامێنی به‌ناوی عێراق له‌ڕووی جوگرافییه‌وه. به بۆچوونی من ته‌نیا كۆنفیدراڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌كا. چونكه له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه ماده‌ی 140 جێبه‌جێكراوه و ماوه‌ته‌وه سه‌ر بڕیاری سیاسی."