كه‌ركوك
ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه(ئایدن مو‌سا جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی نیشتمانی له‌گه‌ڕه‌كی زوبات له‌شاری كه‌ركوك له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراو كوژرا.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسیی قه‌زاو ناحیه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك بۆ AA گوتی " مو‌سا ئایدن به‌ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ ته‌قه‌ی لێكراوه‌و له‌نه‌خۆشخانه ژیانی له‌ده‌ستدا".
تا ئێستا ده‌رنه‌كه‌وتووه كێ جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی نیشتمانی له‌كه‌ركوك تیرۆر كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه دوابه‌دوای تیرۆركردنی ئایدن مو‌سا، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سه‌حوه(مه‌جید ئه‌حمه‌د خه‌ڵه‌ف له ناوچه‌ی عه‌باسی له‌قه‌زای حه‌ویجه، له‌ئاكامی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبێكی لاستیكییهوه به سه‌ختی بریندار كرا.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر گوتی " لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه پێكهێنراوه و له نزیكترین كاتدا ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌خه‌ینه‌ڕوو "