توركيا, سياسەت, جيهان, عێراق

ڕوونکردنەوەی وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا لە بارەی پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان

وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، عەبدولقادر ئورالئۆغڵو: ''(پرۆژەی ڕێگای گەسەپێدان) لە کاتێکدا عێراق و تورکیا بەیەکەوە دەبەسترێنەوە، ئامانجمان ئەوەیە ڕێڕەوێکی بازرگانیی گرنگ لەسەر ئاستی جیهانیی پێکبهێنین''

Enes Duran  | 22.04.2024 - نوێکردنەوە : 22.04.2024
ڕوونکردنەوەی وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا لە بارەی پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، عەبدولقادر ئورالئۆغڵو، ئاماژەی بەوە کرد پرۆژەی ڕێگای گەسەپێدان کە لە نێوان تورکیا، عێراق، قەتەر و ئیماراتدا واژوو کراوە لە کەنداوی بەسرەوە لە ڕێگای وشکانیی و ئاسنینەوە تا تورکیا و ئەورووپا درێژ بووەتەوە و ڕایگەیاند: ''لە کاتێکدا عێراق و تورکیا بەیەکەوە دەبەسترێنەوە، ئامانجمان ئەوەیە ڕێڕەوێکی بازرگانیی گرنگ لەسەر ئاستی جیهانیی پێکبهێنین''.

لە بڵاوکراوەیەکیدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی لە بارەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاریکاریی هاوبەش سەبارەت بە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان کە واژووکراوە، ئورالئۆغڵو باسی لەوە کرد سەرکۆمار ئەردۆغان لە چوارچێوەی ئەنجامدانی زنجیرەیەک دیداری فەڕمی سەردانی عێراقی کردووە.

ئورالئۆغڵو ئاماژەی بەوە کرد کە لەگەڵ هەریەک لە وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی قەتەر، جاسم بن سەیف ئەلسوڵەیتی و وەزیری وزە و ژێرخانی ئیمارات، سوهەیل محەمەد ئەلمەزروی و وەزیری گواستنەوەی عێراق، ڕەزاق محێبس ئەو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان لە عێراق واژوو کردووە و، ڕایگەیاند: ''پرۆژەی ڕێگای گەسەپێدان کە لە نێوان تورکیا، عێراق، قەتەر و ئیماراتدا واژووکراوە لە کەنداوی بەسرەوە لە ڕێگای وشکانیی و ئاسنینەوە تا تورکیا و ئەورووپا درێژ بووەتەوە. لە کاتێکدا عێراق و تورکیا بەیەکەوە دەبەسترێنەوە، ئامانجمان ئەوەیە ڕێڕەوێکی بازرگانیی گرنگ لەسەر ئاستی جیهانیی پێکبهێنین. پرۆژەکە ئابووریی و پێگەی جیۆپۆلۆتیکی وڵاتەکەمان و ناوچەکە بەهێز دەکات''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن