Fuat Kabakçı,Rewa Mahmut Hasan
07 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2017
پەکین - AA
وەزیری دەرەوەی چین، ڤانگ یی رایگەیاند کە وڵاتەکەی پشتگیری لەو رێوشوێنانە دەکات کە نەتەوەیەکگرتووەکان بەنیازە لەبەرامبەر کۆریای باکوور بیگرێتە بەر.
ڤانگ یی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەییدا کە لە پەکینی پایتەخت رێکیخستبوو، ئاماژەی بەوەدا کە کۆریای باکوور بەدوایین تاقیکردنەوەی ئەتۆمیی، بە شێوەیەکی جددی بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانی پێشێل کردووە و زیانی گەیاندووە بە رێککەوتنی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی.
وەزیری دەرەوەی چین، ڤانگ یی ئاماژەی بەوەش دا کە ئیدارەی پەکین رەزامەندی نیشان داوە بەرامبەر بەو هەنگاوانەی دژ بە ئیدارەی پیۆنگ یانگ دەگیرێتە بەر و جەختی کردەوە کە کێشەی ئەتۆمی کۆریای باکوور، نیوەی لە رێگەی سەپاندنی سزا و نیوەشی لە رێگەی دیالۆگ و دانوستانەوە چارەسەر دەبێت.