Levent Kişi,1 23
08 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2019
ئانتاڵیا - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو: "جیاوازی نێوان ئێمه و هاوپه‌یمانییه‌كانی دیكه ئه‌وه‌یه ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كان و ژماره‌یه‌ك له كاندیدانمان په‌كه‌كه-هه‌ده‌په دیاریان نه‌كردوون، به‌ڵكو دوو حزب دیاریان كردوون كه گه‌لی خۆیان خۆش ده‌وێت. له خه‌نده‌ق هه‌ڵكه‌ندن، له چیا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو ده‌بینین ئێستا په‌كه‌كه به‌م شێوه‌یه هه‌وڵ ده‌دات دزه بكاته ناو شار و گه‌وره شاره‌كان".
له میانی به‌شداریكردن له كردنه‌وه‌ی "پێشانگای كاری ماناڤگات" له هۆڵی كولتووری ئه‌تاتورك له شارۆچكه‌ی ماناڤگات، چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند كه ده‌یانه‌وێت بۆ ماوه‌ی ١٢ مانگی ساڵ كه‌رتی گه‌شتیاری له ئانتاڵیا گه‌شه به‌خۆیه‌وه ببینێت و گوتی: "ئه‌وه ئێستا له ئاڵانیا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه. كاریگه‌ری فڕۆكه‌خانه ده‌بینین به‌ڵام ئه‌وه به ته‌نها به‌س نییه. پێویسته له ماناڤگات دامه‌زراوه‌ی وه‌رزشی و گۆڕه‌پانی گۆڵف بكرێته‌وه. بكرێته شارێك هاتوچۆ بۆی ئاسان بێت. بۆیه رێگاكان باشتر ده‌كه‌ین و دروستكردنی بهرزهپردیش هاتوچۆ ئاسانتر ده‌كات".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دوو هه‌فته‌یه به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌وه چووه‌ته هه‌موو ناوچه‌یه‌كی توركیا و گوتی: "جیاوازی نێوان ئێمه و هاوپه‌یمانییه‌كانی دیكه ئه‌وه‌یه ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كان و ژماره‌یه‌ك له كاندیدانمان په‌كه‌كه-هه‌ده‌په دیاریان نه‌كردوون، به‌ڵكو دوو حزب دیاریان كردوون كه گه‌لی خۆیان خۆش ده‌وێت. له خه‌نده‌ق هه‌ڵكه‌ندن، له چیا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو ده‌بینین ئێستا په‌كه‌كه به‌م شێوه‌یه هه‌وڵ ده‌دات دزه بكاته ناو شار و گه‌وره شاره‌كان".