Meltem Bulur,Tuğçenur Yılmaz,Barış Seçkin
30 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به قۆناغێك كرد كه به منبج ده‌ستپێده‌كات له‌و نه‌خشه‌ڕێگایه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا رێككه‌وتنی سه‌ره‌تاییان له‌سه‌ر كردووه و گوتی: "ئه‌وه ته‌نها سنووردار نییه به منبج، به‌ڵام سه‌ره‌تا له منبجه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ین. یه‌په‌گه له منبج ده‌كشێته‌وه. له منبج یه‌په‌گه بۆ كوێ ده‌چێت ئه‌وه ئێستا كێشه‌ی ئێمه نییه".
له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی A Haberدا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه و باسی له‌وه كرد كه مادده‌ی سه‌ره‌كی رۆژه‌ڤی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی چواری حوزه‌یرانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆدا په‌سه‌ندكردنی نهخشهڕێگایەک ده‌بێت له‌باره‌ی سووریاوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به قۆناغێك كرد كه به منبج ده‌ستپێده‌كات له‌و نه‌خشه‌ڕێگایه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا رێككه‌وتنی بەراییان له‌سه‌ر كردووه و گوتی: "ئه‌وه ته‌نها سنووردار نییه به منبج، به‌ڵام سه‌ره‌تا له منبجه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ین. یه‌په‌گه له منبج ده‌كشێته‌وه. له منبج یه‌په‌گه بۆ كوێ ده‌چێت ئه‌وه ئێستا كێشه‌ی ئێمه نییه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه مۆدێلی منبج په‌یڕه‌وده‌كه‌ن به‌سه‌ر ئه‌و شارانه‌ی یه‌په‌گه كۆنترۆڵی كردوون و به‌رپرسیارییەتی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌ش ئه‌مریكایه كه رێگه‌ی به نیشته‌جێبوونی یه‌په‌گه داوه له ناوچه‌كه‌دا.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه له‌و نه‌خشه‌ڕێگایه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دیاریكراوه هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه په‌یوه‌ستكراوه به به‌روارێكی دیاریكراوه‌وه و هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌سته‌به‌ركردنی رێككه‌وتنه‌كه‌دا ده‌ست به كارەكانی ئاماده‌كاری ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی كاره‌كانی ئاماده‌كاری ده‌ست به جێبه‌جێكردن ده‌كرێت كه ئه‌و جێبهجێكردنهش ده‌بێته ئومێدێك بۆ ناوچه‌كانی دیكه و گوتی: "ته‌واوی ناوچه‌ی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا به‌و شێوه‌یه به سه‌قامگیری ده‌گات".