واشنتۆن
جێگری سەرۆكی ئەمریكا جۆ بایدن، لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی، سەبارەت بە دۆخی عێراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی ئەنجامدا.
بەپێی راگەیانراوێكی كۆشكی سپی، بایدن و بارزانی لەسەر پێكھێنانی حكومەتێكی تازە بەپێی كاتە دیاركراوەكەی لە دەستوری عێراق رێككەوتن.
لە پەیوەندییەكەدا ھەروەھا بابەتی ئەوەش تاوتوێكرا كە یەكێك لە گرنگترین ئەركی حكومەتی تازە ئەوەیە بەپێی دەستوری عێراق ناكۆكییەكانی نێوان بەغدا و حكومەتی ھەرێم كە ماوەیەكی درێژە بەردەوامە ھەولی چارەسەر كردنی بدا.
بایدن و بارزانی ھەروەھا رێككەوتن كە بەم مەبەستە ھەر ناكۆكییەكی ناوخۆیی بەھۆی قەیرانەكەی عێراق پێویستە بە شێوەیەكی ئاشتییانە، دادپەروەرانە، بە راوێژ كردن لەگەڵ ھەموو پێکهاتەكانی عێراق چارەسەر بكرێ.
بایدن و بارزانی لە سەر ئەوەش رێككەوتن كە پێویستە لە پرۆسەی جێبەجیكردنی ئەم ھەنگاوانە پێویستە بەپێی میكانیزمی دەستووری عێراق بكرێ.
بایدن سەبارەت بەو پێشمەرگانەی كە لە ئاكامی بەرەنگاربوونەوەی داعش گیانیان لە دەستداوە و بە ھەمان شێوە سەربازەكانی عێراق، نیگەرانی خۆی دەربڕی.
كۆشكی سپی راشیدەگەیەنێ كە بەھەمان شێوە بایدن سەبارەت بە بارودۆخی عێراق لەگەڵ سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئوسامە نوجێفیش قسەی کردووە.