هه‌ولێر
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی سوریا په‌یه‌ده سالح موسلیم ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له خۆرئاوای شاری كۆبانی شه‌ڕ و پێكدادانی توند له‌نێوان چه‌كدارانی داعش و یه‌كینه‌كانی به‌رگری گه‌ل باڵی سه‌ربازی یه‌په‌گه به‌رده‌وامه.
موسلیم باسی له‌وه كرد كه به‌هۆی ئه‌و چه‌كه قورسانه‌ی ڕیكخراوی داعش له عێراقه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگرتوون و هێناونی بۆ كۆبانی، به ئاسته‌م ده‌توانن به‌ریان لێ بگرن و گوتی: "داعش به‌شیكی ئه‌و چه‌كانه‌ی له سوپای عێراق به‌جێمابوو له موسڵ، گواستۆیهتیوه بۆ كۆبانی و ئیستا دژی ئێمه به‌كاریان ده‌هێنێت كه پێكهاتوون له تانكی گوله نه‌بڕ ، تۆپی هاوه‌ن و چه‌كی قورسی دیكه. ئێمه به‌تایبه‌تی توشی ناڕه‌حه‌تی ده‌بین له به‌رگرتن له تانكه‌كان ، چونكه گوله‌ی ئاسایی كاریگه‌ری له‌و تانكانه ناكات. بۆیه له بازاڕی ڕه‌شدا به‌شوێن مینی دژه تانك و چه‌كی قورسی دیكه‌دا ده‌گه‌رێین."
موسلیم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ی یارمه‌تی نێوده‌وڵه‌تین بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا و گوتی: "ئاماده‌ین كار له‌گه‌ڵ هه‌موو ولاتێكدا بكه‌ین و ڕێك بكه‌وین له‌گه‌ڵیاندا بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی داعش. چونكه داعش ته‌نیا مه‌ترسی نییه بۆ كورده‌كانی سوریا ، به‌ڵكو مه‌ترسیه بۆ ته‌واوی گه‌لی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. زۆرمان گوت كه‌وا داعش بۆته رێكخراوێكی تیرۆریستی، به‌ڵام كه‌س گوێی لێ نه‌گرتین ،ئێستا هه‌ستیان پێ كردووه."
له هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ گوته‌كانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی كه گوتبووی (ڕیفراندۆم ئه‌نجام ده‌ده‌ین)، موسلیم گوتی: "ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆم بكرێ ئێمه ڕێزی لێ ده‌گرین ،چونكه بڕیاری گه‌ل گرنگه، به‌ڵام زۆر شت هه‌یه كه داخوازیكارانی سه‌ربه‌خۆیی بیخوێننه‌وه و حسابی بۆ بكه‌ن."
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ كوردانی باكووری سوریا، موسلیم ره‌تیكرده‌وه كه شتێكی وا له‌ئارادابێت.
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه یه‌په‌گه داوای پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه، جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی به‌درۆخسته‌وه و ئاشكرایكرد كه هیچ داوایه‌كی فه‌ڕمیان له‌وباره‌وه به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه بۆ پالپشتی كردنی یه‌په‌گه دژ به داعش، به‌ڵام پیش ڕووداوه‌كانی موسڵ بانگه‌شه‌ی یه‌كگرتنی كورده‌كانی عێراق و سوریایان ده‌كرد دژ به داعش.
یاوه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئیستا یه‌په‌گه به سه‌ختی ده‌توانێت خۆی له‌به‌ر هێرشه‌كانی داعش بگرێ كه خاوه‌نی چه‌كی قورسه و گوتی: داعش موشه‌ك، موشه‌كی دوورهاوێژ، تانك و چه‌كی قورسی دیكه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه، هه‌موو ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی سوپای عێراق له موسڵ و ناوچه‌كانی دیكه به‌جێمان و له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا، ئیستا به‌و چه‌كانه هێرش ده‌كرێته سه‌ر كۆبانی."