ئەنقەرە
ئەمڕۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ سەرکۆمار عەبدوڵا گوڵ و سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە.
بەپێی سەرچاوە دیبلۆماسییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی و شاندی یاوەری لە دەستپێکی سەردانەکەی سەرەتا سەعات 2ی پاش نیوەرۆ لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا عەبدوڵا گوڵ لە کۆشکی چانکایا کۆدەبێتەوە.
دواتر سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کە پێکھاتوون لە جێگری سەرۆکوەزیران قوباد تاڵەبانی، وەزیری سامانە سروشتییەکان ئاشتی ھەورامی، گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەفین دزەیی، وەزیری دارایی رێباز محەمەد سەعات 4ی پاش نیوەرۆ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبنەوە.