هه‌ولێر
له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵو، سه‌رۆكی لێژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان شێركۆ جه‌وده‌ت باسی له قه‌یرانی سوته‌مه‌نی له هه‌رێمی كوردستان و فرۆشتنی نه‌وت كرد.
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه شێركۆ جه‌وده‌ت باسی له قه‌یرانی سوته‌مه‌نی به‌نزین كرد و گوتی: "قه‌یرانی سوته‌مه‌نی هی ئه‌مڕۆ نییه، تا ساڵی پاریش له سه‌دا حه‌فتای به‌نزین له‌خوارووی عێراق هاتۆته هه‌رێمی كوردستان، پاشان ئه‌و رێژه‌یه دابه‌زی بۆ سه‌دا سی. له قۆناغی ئێستا ژماره‌یه‌ك پاڵاوگه هه‌یه كه ناتوانن خواستی ناوخۆیی پڕبكه‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش وایكردوه، قه‌یرانێكی جدی دروست بكا."
جه‌وده‌ت هه‌روه‌ها گوتی: "ژێرخانی ئابوریمان بوار نادات ئه‌و قه‌یرانه چاره‌سه‌ر بكرێت. پێشتر رۆژانه ملیۆن و نیوێك لیتر به‌نزین له بێجی ده‌هات بۆ هه‌رێم، ئێستا به‌هۆی شه‌ڕی داعش وه‌ستاوه ئه‌مه جیا له‌وه‌ی كه زیاتر له سه‌د هه‌زار ئوتۆمبێلی هاوڵاتییانی موسڵ و ناوچه‌كانی دیكه هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان. كه‌واته كێشه‌ی به‌نزین له سه‌دا په‌نجا زیادی كردوه."
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، باسی له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی به‌نزین كرد كه ماوه‌ی مانگێكه هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه و گوتی: "له‌كاتێكدا به‌رهه‌می ناوخۆیی ناتوانێ ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ربكا، پێویستی به‌وه‌یه له‌ده‌ره‌وه سوته‌مه‌نی بهێنرێ. ئه‌و كڕینهش تێچووی هه‌رێم زیاد ده‌كا و حكومه‌ت ناتوانی به ئاسانی به‌رگه‌ی ئه‌مه بگرێ، بۆیه به‌شێكی ئه‌و بارقورسیه ده‌كه‌وێته سه‌ر هاوڵاتیان و به‌وه رازیبووین كه بۆ تاكسی و پاس لیتری به‌نزین بهێنینه‌وه 500 سه‌د دینار بۆ ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت لیتر به 800 دینار. حكومه‌ت به‌ڵێنی پێداوین كه‌مێك له‌سه‌ری بوه‌ستین تا كێشه‌ی دارایی چاره‌سه‌ر ده‌بێت. پێشتر له به‌غداوه ساڵانه له‌به‌شی بودجه‌ی هه‌رێم 13 تا 15 ملیار دۆلار ده‌هات، كه‌چی ئێستا ئه‌وه نه‌ماوه پشت به‌داهاتی ناوخۆیی ده‌به‌ستین كه ساڵانه‌ی ته‌نیا نزیكه‌ی دوو ملیارد دۆلاره."
شێركۆ جه‌وده‌ت له‌به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا گوتی: "بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم كاریگه‌ری خراپی كردۆته‌وه سه‌ر ئابوری هه‌رێم و حكومه‌تیش فشارێكی زۆری له‌سه‌ره، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین له داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ی ئێستا ده‌فرۆشرێ فشاره‌كان كه‌مبكرێته‌وه، كه بڕیاره له یه‌ك دوومانگی داهاتوو ئه‌و داهاته بگاته هه‌رێم."
سه‌باره‌ت به رێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات جه‌وده‌ت گوتی: "له قۆناغی ئێستا رۆژانه له ده‌وروبه‌ری 120 تا 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشرێت و بڕیار وایه له ئاینده‌یه‌كی نزیك رۆژانه بگاته ده‌وروبه‌ری 250 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا. پاش به‌ستنه‌وه‌ی كێلگه نه‌وتیه‌كانی كه‌ركوك بهرههرێمی كوردستانه‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ رۆژانه هه‌نارده‌ی نه‌وت بگاته ملیۆنێك به‌رمیل له رۆژێكدا."
شێركۆ جه‌وده‌ت له‌و دیداره‌ی له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی له كڕین و فرۆشتنی ئه‌و نه‌وته كرد كه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كرێ و گوتی: "نه‌وته‌كه به‌نرخی ستانداردی جیهانی ده‌فرۆشرێت. ئه‌و نه‌وته به‌چه‌ند كۆمپانیایه‌كی رووسی، ئیتاڵی و ئه‌ڵمانی فرۆشراوه. داهاتی نه‌وتی هه‌رێم له هالك بانكی توركیا هه‌ڵده‌گیرێت. له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئابوری هه‌یه كه سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیرانی دارایی، پلاندانان و سامانه سروشتییه‌كان تێیدا ئه‌ندامن."
شێركۆ جه‌وده‌ت له‌باره‌ی سندوقی داهاتی نه‌وت و غاز له هه‌رێم گوتی: "له كوردستان سندوقی داهاتی نه‌وت غاز نییه، ئێستا پرۆژه‌یه‌كمان له‌به‌رده‌ستدایه و ده‌مانه‌وێ له رێی په‌رله‌مانه‌وه سندوقی نه‌وت و غاز دابمه‌زرێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت و غاز بچێته ئه‌و سندوقه‌وه."
ئاشكراشی كرد ئه‌گه‌ر رۆژانه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بگاته پێنجسه‌د هه‌زار به‌رمیل، هه‌رێم ده‌توانێ پێداویستی ناوخۆ و ئابوری پڕبكاته‌وه.
له‌باره‌ی گرێبه‌ستی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیاكان شیركۆ جه‌وده‌ت گوتی: "زۆربه‌ی گرێبه‌سته‌كانمان بینیوه، راسته تێبینیمان له‌سه‌ری هه‌یه، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین به به‌راورد له‌گه‌ڵ گرێبه‌سته‌كانی به‌غدا، هی هه‌رێم باشترن چونكه له هه‌رێم سیسته‌می موشارهكهیه، به‌ڵام له به‌غدا سیسته‌می خهددهمیه."
جه‌وده‌ت باسی له‌وه‌ش كرد تێبینی تریان هه‌یه له‌سه‌ر گرێبه‌ستی نه‌وت له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان له‌ڕووی ژینگه‌وه كه پێویسته ره‌چاوی ژینگه‌ی هه‌رێم بكرێت و گوتی: "ئه‌م كۆمپانیانه تا ئێستا باج ناده‌ن. ئێمه ده‌مانه‌وێ له‌رێی پرۆژه‌یه‌كه‌وه ئه‌وه‌ش رێك بخه‌ین."
شێركۆ جه‌وده‌ت هۆی رۆیشتنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی بۆ كه‌ركوك و پاراستنی كێڵگه نه‌وتیه‌كانی ئه‌و شاره بۆ ئانادۆڵو روونكرده‌وه و گوتی: "پێشمه‌رگه به‌ئه‌ركی نیشتمانی ده‌زانێ ئه‌و كێڵگانه بپارێزێت، چوونیان بۆ كه‌ركوك له‌و سۆنگه‌وه‌یه."
رۆژی یه‌كشه‌ممه شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی وڵاتی توركیای كرد و له‌و باره‌وه، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان شێركۆ جه‌وده‌ت گوتی: "ئه‌و شانده به مه‌به‌ستی هه‌ندێ پرس و خواست له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وت و گرێبه‌ست سه‌ردانی توركیایان كردوه".