ئه‌نقه‌ره - AA
ئاژانسی وزه‌ی جیهانی IEA راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به بازاڕه‌كانی نه‌وت بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكرد، كه له مانگی ته‌مووزه‌وه رۆژانه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی جیهانی 230 هه‌زار به‌رمیل زیادیكردووه و گه‌یشتووه‌ته 93 ملیۆن به‌رمیل.
به گوێره‌ی ساڵی پێشوو به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان رۆژانه بۆ 830 هه‌زار به‌رمیل به‌رزبووه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا باسی ئەوە كراوە ئه‌و وڵاتانه‌ی له OPEC ئه‌ندام نین، وایانكردووه كه ئاستی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی جیهانی به‌رزبێته‌وه.
ئه‌مساڵ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی جیهانی به رێژه‌ی ملیۆنێك به‌رمیل زیاد ده‌بێ و به‌مه‌ش رۆژانه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی جیهانی ده‌بێتە به 92.2 ملیۆن به‌رمیل.
وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له ساڵی 2015 ئابووری جیهان به‌ره‌و پۆزه‌تیڤ بچێ و خواست لە سەر نه‌وت له رۆژێكدا ببێ به 1.3 ملیۆن به‌رمیل.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له عێراق، لیبیا و ئۆكرانیا رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی جیهانی كه‌مكرایه‌وه، له مانگی تهمووز و سه‌ره‌تای ئابدا نرخی نه‌وت دابه‌زی.
نرخی نه‌وتی برینت گه‌یشته خوار 105 دۆلار و نه‌وتی خاوی ته‌كساسیش گه‌یشته نزیكه‌ی 98 دۆلار. هۆكاری دابه‌زینی نرخی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رچاوه كێڵگه نه‌وتییه‌كان و داواكاری كه‌می نه‌وت له مانگی تهمووز.