ئەنقەرە
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی و شاندێكی یاوه‌ری به‌ره‌و توركیا به‌ڕێكه‌وت، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری گەیشتنە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.
بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا پێشوازیان لە بارزانی و شاندی یاوەری کرد.
بارزانی دوای دیداری لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا عەبدوڵا گوڵ لە کۆشکی چانکایا و دواتر لە گەڵ سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە.