08 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2017
رامەڵڵا ــ AA
سەرۆكی دەسەڵاتداریەتی فەڵەستین، مەحمود عەباس پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی لوبنان، سەعد حەریری ئەنجامدا.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی فەڵەستین (WAFA) بڵاویكردەوە كە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، دوایین پێشهاتەكانی فەڵەستین و لوبنان تاوتوێكرا بێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەو بارەیەوە بخاتەڕوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆكی دەسەڵاتداریەتی فەڵەستین، مەحمود عەباس كۆتایی بە سەردانەكەی بۆ ریاز هێنا كە لە میانیدا لەگەڵ شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز ئالسعود و ژمارەیەكی دیكە لە گەورە بەرپرسانی سعوودیە كۆبووەوە.