
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین، ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە سەرچاوەکانی سووریا بۆ حکوومەتی سووریا جێبهێڵدرێت، تورکیا پشتیوانی لە هەڵوەشاندنەوەی بەناو "هێزەکانی سوریای دیموکرات" و چوونەناو حکوومەتی ناوەندی سووریا دەکات، کە ئەمەیش گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ سەقامگیریی سووریا کە بە تەواوی لە ناوچەیەکی گونجاو بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەربهێندرێت.
بەپێی ڕاگەیاندراوی سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سەرکۆمار ئەردۆغان لەو پەیوەندیە تەلەفۆنییەی لەگەڵ پوتین ئەنجامیدا، پەیوەندیە دووقۆڵییەکانی تورکیا و ڕووسیا، پرسە هەرێمیی و جیهانییەکانی تاوتوێ کراوە.
سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بە گرنگیی زۆری هاریکاریی تورکیا و ڕووسیا کرد لە چارەسەرکردنی پرسە هەرێمییەکاندا و، تورکیا لە نزیکەوە چاودێری ئەو پرۆسەیە دەکات کە بۆ کۆتایی هاتنی جەنگی بەردەوامی نێوان ڕووسیا-ئۆکراینا دەستیپێکردووە و، لە پێناو دەستەبەر کردنی ئاشتییەکی شکۆمەند و هەمیشەییدا، تورکیا ئامادەی هەر جۆرە پشتیوانییەکە بە میوانداری کردنی دانوستانەکانی ئاشتییشەوە.
هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرد ئەو هەنگاوانەی بە نیازپاکی دەنرێن بۆ سەلامەتی کەشتیوانی بازرگانی لە دەریای ڕەش، هاوکار دەبن بۆ پرۆسەی ئاشتیی و، تورکیا بەردەوام دەبێت لەسەر ئەنجامدانی ئەو ئەرکەی دەکەوێتە سەر شانی لە پێناو ئەوەی دەریای ڕەش نەبێتە گۆڕەپانی ململانێ و شەڕ و پێکدادان.
سەرکۆمار ئەردۆغان ئەوەیشی خستەڕوو کە تورکیا گرنگیی دەدات بە هاریکاریی لەگەڵ ڕووسیا لە پرسی سووریادا و، باسی لە گرنگی پێکەوە کارکردنی تورکیا و ڕوسیای کرد بۆ گەیشتنی سووریا بە ئارامیی و سەقامگیریی هەمیشەی لەسەر بنەمای یەکپارچەی خاکدا، گوتیشی: "تورکیا و ڕووسیا بەیەکەوە کار دەکەن بۆ نەهێشتنی هەوڵەکانی ئاژاوەی نەتەوەیی و تائیفی بۆ تێکدانی یەکێتیی سووریا و هەڵگرتنی تەواوی سزاکانی سەر سووریا.
هاوکات سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە سەرچاوەکانی سووریا بۆ حکوومەتی سووریا جێبهێڵدرێت، تورکیا پشتیوانی لە هەڵوەشاندنەوەی بەناو "هێزەکانی سوریای دیموکرات" و چوونەناو حکوومەتی ناوەندی سووریا دەکات، کە ئەمەیش گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ سەقامگیریی سووریا کە بە تەواوی لە ناوچەیەکی گونجاو بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەربهێندرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن