Zana Natık Kerem
30 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2017
ریاز ــ AA
جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز ئالسعود، چۆنیەتی بەرنگاربوونەوەی تیرۆری لەگەڵ سەرۆكی فەڕەنسا، ئیمانوێل ماكرۆن تاوتوێ كرد.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی سعوودیە بڵاوی كردەوە كە جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز ئالسعود و سەرۆكی فەڕەنسا، ئیمانوێل ماكرۆن پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.
بە پێی ئاژانسەكە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان سعوودیە و فەڕەنسا لە سەرجەم بوارەكاندا لەگەڵ چۆنیەتی بەرنگاربوونەوەی تیرۆر تاوتوێ كراون.
هەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، جێنشینی سعوودیە و سەرۆكی فەڕەنسا لە بارەی هەماهەنگی هەوڵەكانی نێوان هەردوو وڵات بۆ پتەوتركردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكە گفتوگۆیان كردووە.
ئاژانسەكە زانیاری زیاتری لەو بارەیەوە نەخستووەتەڕوو.