واشنتۆن
سیناتۆری ئەمریكی و پاڵێوراوی پێشووی پۆستی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە جۆن مەككین لە بارەی پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ ئیسرائیل كە بە هاوپەیمانێكی سەرەكی دەژمێردرێن، گوتی: "پەیوەندییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە سەردەمی باراك ئۆبامادا گەیشتووەتە خراپترین ئاستی خۆی".
مەككین كە لە میانی گوتارێكدا لە ئەنجوومەنی نوێنەران رەخنەی توندی ئاراستەی سیاسەتی دەرەوەی حكوومەتی ئەمریكا دەكرد، لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی كەناڵی CNNدا باسی لە پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و ئیسرائیل كرد.
مەككین گوتی: "پەیوەندییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە خراپترین ئاستی خۆیاندان و لە سەردەمی سەرۆكایەتی جۆرج دەبلیو بوشیشدا پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و ئیسرائیل تەگەرەیان تێكەوتبوو. تا ئێستا هیچ سەرۆكێكی دیكەی ئەمریكا نەبووە كە ئەوەندەی ئۆباما پەیوەندیی لە گەڵ ئیسرائیل خراپ بێت". مەككین باسی دانووستانەكانی لەگەڵ فەڵەستین و ئێرانیش كرد و گوتی: "ئۆباما لە چاوەڕوانی هەندێ شتە كە لە ئاست هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ ئیسرائیلدا نییە".