Sarmand Hameed
20 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2022
ههولێر-AA
سەرۆکی پێشووی ھەرێم و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی رایگەیاند، ھەر کاتێک لایەنە سیاسییەکان خۆیان لەوەدا یەکلا کردەوە کە ئیرادەیان سەربەخۆ بێت لە بڕیارە نیشتمانییەکاندا، ئهو كاته تەنگژە نامێنێت و داخرانی سیاسی کۆتایی دێت.
مەسعود بارزانی لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق لە ھەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.
سەرۆکی پێشووی ھەرێم و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان نووسیوویەتی: "ھەر کاتێک لایەنە سیاسییەکان خۆیان لەوەدا یەکلا کردەوە کە ئیرادەیان سەربەخۆ بێت لە بڕیارە نیشتمانییەکاندا، ئهو كاته تەنگژە نامێنێ و داخرانی سیاسی کۆتایی دێت".
ئەم پەیامەی مەسعود بارزانی لە کاتێیکدایە وێڕای بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١دا، بەڵام بەھۆی ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکان، ھێشتا حکوومەتی نوێ لە وڵاتەکە پێکنەھێنراوە.