هه‌ولێر
سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بێگه‌رد تاڵه‌بانی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، وەک سەرۆکی فڕاکسیۆنەکان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كۆنه‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵكو داوای دانیشتنی نائاسایی په‌رله‌مانیان كردووه، لەسەر ره‌وشی شنگال و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
ئەمڕۆ دەنگۆی ئەوە هەبوو کە سه‌رۆكی فڕاكسیۆنه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی هەرێمی كوردستان له‌سه‌ر ره‌وشی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم کۆدەبنەوە.
بێگەرد تاڵەبانی ئاشکاریکرد کە نووسراوێكیان به ئیمزای 18 ئه‌ندامی فڕاكسیۆنی سه‌وز ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بە زووترین کات دانیشتنی تایبه‌ت به ره‌وشی شنگال و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم سازبکرێ.
تاڵه‌بانی باسی له‌وه‌شكرد فڕاكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی پاڵپشتی له داواكه‌یان ده‌كا.
لە ئێستادا په‌رله‌مانی هەرێمی كوردستان لە پشووی هاوینەدایە کە وادەکەی مانگێکە، بۆیە هیچ دانیشتن و كۆبوونەوەیەك ساز ناكا، بۆ حاڵه‌تی پێویست نه‌بێ.
دوێنی یه‌كشه‌ممه دوای پێکدادانی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و چه‌كدارانی داعش، پێشمه‌رگه له قه‌زای شه‌نگال پاشه‌كشه‌ی كرد.
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هەرێمی كوردستان لە فڕاکسیۆنی سەوز قادر وه‌تمان ده‌ڵێ: "پێویسته ئێمه به‌دواداچوون له‌سه‌ر پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكه‌ین له قه‌زای شنگال."
وه‌تمان بۆ ئانادۆڵو گوتیشی: "هه‌رێمی كوردستان پێویستی به هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌هانای ئه‌و هاوڵاتییه ئاوارانه‌وه بچین كه له ترسی گیانیان ماڵ و حاڵیان جێهێشتووه و ئێستا له ژیانێكی دژواردان."