Hemin Hüseyin
25 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2018
هەولێر - AA
هەفتەی رابردوو شاندێکی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق، سەردانی شاری بەغدایان کرد و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان ژمارەیەک دیداریان هەبوو.
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان مەحموود محەمەد ئاشکرای دەکات کە شاندەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر بانگهێشتی سەرکۆماری عێراق چووبوونە بەغدا و لەوێ بە هاوهەڵوێستی باسیان لەکۆمەڵێک پرس کردووە. هەروەها باس لە شێوازی بەشداریکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات لە حکوومەتی داهاتووی عێراق.
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەحموود محەمەد لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "شاندەکە لەلایەن سەرکۆمارەوە داوەتکرابوون، لەوێ بە هاوهەڵوێستی ئەوەی پێویست بوو باسی بکەن لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا باسیان کردبوو بۆ ئەوەی ئەو حاڵەتەی کە هاتووەتە پێش بە هێمنییەوە رووبەڕووی ببنەوە نەک توندوتیژییەکان زیاتر بکرێن، لەلایەکی دیکەوە دەبوو باسی ئەو گرفتانەش بکەن کە لەبەردەم پێکهێنانی حکوومەتی نوێدا هەیە، بەڵام بەداخەوە، بەهۆی ئەو بارودۆخەی لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق هاتووەتە پێش و، حکوومەتی عێراق هێندەی خەریکی کۆنتڕۆڵکردنی ئەو بارودۆخەیە، زیاتر نەپڕژاوەتە سەر ئەوەی کە باس لەو بابەتە بکەن".
لەبارەی مەرجی بەشداریکردنی کورد بە تایبەت...
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.