Hamit Hüseyin
27 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2019
ھەولێر - AA
ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەن، قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوەی ھەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت.
تەوەرەکانی کۆبوونەوە بریتین لە :
- گفتوگۆکردن دەربارەی دوایین پێشکەوتنەکانی گفتوگۆی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرال تایبەت بە ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان لە بوودجەی فیدراڵی ٢٠٢٠.
- گفتوگۆکردن دەربارەی میکانیزمی رێکخستنەوە و یەکخستنەوە و گەڕاندنەوەکانی سەرجەم داھاتەکان بۆ وەزارەتی دارایی.
- گفتوگۆکردن دەربارەی پڕۆژەی پێوەری ئاوی ماڵان.