سياسەت, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. ژمارەی چاکبوونەوە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دوو هەزاری کەسی تێپەڕاند

- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٢٧٤ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢٥٤ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

Sarmand Hameed  | 02.07.2020 - نوێکردنەوە : 03.07.2020
هەرێمی کوردستان.. ژمارەی چاکبوونەوە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دوو هەزاری کەسی تێپەڕاند

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٢٧٤ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢٥٤ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٢٧٤ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٨٢٠ لە هەولێر، ٥٧٦ لە سلێمانی، ٥٤٦ لە دهۆک، ٢٤٦ ‌لە گەرمیان و ٨٦ لە راپەڕین بووە، دەرەنجام ٢٥٤ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، تووشبووەکان و گیانلەدەستدانەکان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:

- پارێزگای هەولێر، ٧٣ تووشبوو و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان.

- پارێزگای سلێمانی، ١٧٧ تووشبوو و حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدان کە بەم شێوەیەیە:

شاری سلێمانی، ٨٦ تووشبوو و پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان.

ئیدارەی گەرمیان، ٦٨ تووشبوو و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان.

ئیدارەی راپەڕین، ٢٣ تووشبوو و یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان.

- پارێزگای دهۆک، چوار تووشبوو.

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٦ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە کە ٥٦ لە هەولێر، ١٢ لە ئیدارەی راپەڕین، نۆ لە ئیدارەی گەرمیان، چوار لە دهۆک و پێنج لە هەڵەبجە بووە.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ١٣٨ هەزار و ٨٣١ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٦٣ هەزار و ٣٧٤ لە هەولێر، ٤٣ هەزار و ٩٠٤ لە سلێمانی، ٣٠ هەزار و ٤٤٥ لە دهۆک و هەزار و ١٠٨ لە هەڵەبجە بووە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستاندا ئەوە ئاشکرا کراوە کە لە کۆی ١٦ هەزار و ٧٥٩ هاووڵاتیی کەرەنتینکراو، ١٥ هەزار و ٤٥٥ هاووڵاتیی لە کەرەنتین دەرچوون و دوای تەواوکردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ھەڵگری ئەو نەخۆشییە نین، گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان و لەئێستادا، هەزار و ٣٠٤ هاووڵاتیی لە ٢٠ شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە کە ٥٧٠ لە هەولێر، ٢١٩ لە سلێمانی و ٥١٥ لە دهۆکە.

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٥ هاووڵاتیی کەرەنتینکراون.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە شەش هەزار و ٦٥٧ تووشبوو کە هەزار و ٥٣٣ لە هەولێر، چوار هەزار و ٧٤٨ لە سلێمانی، ١٧٨ لە دهۆک و ١٩٨ لە هەڵەبجە بووە، لەنێویاندا ٢٢٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە کە ٢٩ لە هەولێر، ١٩٠ لە سلێمانی و چوار حاڵەت لە هەڵەبجە بووە، و دوو هەزار و ١٦٤ نەخۆش دوای چارەسەری چاکبووەتەوە کە ٩٢٢ لە هەولێر، هەزار و ٣٦ لە سلێمانی، ١٤٤ لە دهۆک و ٦٢ لە هەڵەبجە بووە، و لە ئێستادا چوار هەزار و ٢٧٠ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکییدان کە ٥٨٢ لە هەولێر، سێ هەزار و ٥٢٢ لە سلێمانی، ٣٤ لە دهۆک و ١٣٢ لە هەڵەبجەیە.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە هاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و دانانی ماسک و دەستکێش، هەروەها لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın