Soner Kılınç
01 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2018
عه‌فرین - AA
تیمه‌كانی هێزی تایبه‌تی جه‌ندرمه و هێزی تایبه‌تی پۆلیسی توركیا كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر نێردراون بۆ سنووری سووریا، وه‌ك هێزی پشتیوانی له ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا به‌شدارن كه له‌لایه‌ن سوپای توركیا و سوپای توركیای ئازاده‌وه ده‌ستپێكراوه و درێژه‌ی هه‌یه.
ئۆپەراسیۆنه‌كه کە رۆژی٢٠ی کانوونی دووەم بۆ ناچالاككردنی ئه‌ندامانی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و داعش له ناوچه‌ی عه‌فرین به‌هاوکاری سوپای ئازادی سووریا پێکردووە، درێژەی هەیە.
تیمه‌كانی هێزی تایبه‌تی جه‌ندرمه و هێزی تایبه‌تی پۆلیس كه كابووسی تیرۆریستانن و ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له سه‌رتاسه‌ری توركیاوه ره‌وانه‌ی سنووری سووریا كراون، ده‌ستیان به به‌شداریكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كرد له ده‌وروبه‌ری عه‌فرین.
تیمه‌كان له‌و خاڵانه‌ی دیاریكراون جێگیركراون و له‌كاتی پێویستیدا له چالاكییه‌كانی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب و مینه‌كان و گه‌ڕان و پشكنینی نێو خانووه‌كاندا به‌شدارییان پێده‌كرێت.
به‌پێی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان، هێزه تایبه‌ته‌كان له‌نزیك شارۆچكه‌كانی جیندرس و راجو جێگیركراون كه به‌شێكیان له‌ژێر كۆنترۆڵی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه‌دایه و بڕیاره له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی بۆ نێو عه‌فرین ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌رك و رۆڵی گرنگیان هه‌بێت.