هه‌ولێر
بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا له‌و دانیشتنه وه‌زیری سامانه سروشتیيه‌كانی هه‌رێم ئاشتی هه‌ورامی ئاماده ده‌بێت.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كه له ماڵپه‌ڕی په‌رله‌مان بڵاوكراوه‌ته‌وه، پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ئاسایی خۆی سه‌باره‌ت به چه‌ند بابه‌تێك ئه‌نجام ده‌دات.
له‌و دانیشتنه‌دا به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری سامانه سروشتييه‌كان ئاشتی هه‌ورامی گفتوگۆ له‌سه‌ر قه‌یرانی به‌نزین و گاز له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.