Bekir Aydoğan
24 ئاب 2023•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2023
هەولێر - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان، لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە عێراق، لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمەکە، قوباد تاڵەبانی کۆبووەوە.
بەپێی بڵاوکراوەیەکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیی X بڵاوکراوەتەوە، وەزیری دەرەوە فیدان، کە بەمەبەستی دیدار و کۆبوونەوە دیپلۆماسییەکان سەردانی هەولێری کردووە، لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی کۆبووەتەوە.
لە بڵاوکراوەکەدا زانیاریی زیاتر سەبارەت بە کۆبوونەوەکە نەخراوەتەڕوو.