Zana Natık Kerem
24 ئاب 2023•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2023
ھەولێر – AA
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی و وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، مەسعود بارزانی لە سەڵاحەددین پێشوازیی کردووە لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان و شاندی یاوەری.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق، ناوچەکە و پەیوەندییەکانی ھەردوولا ئاڵوگۆڕ کراوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان درەنگانی شەوی ڕابردوو لە بەغداوە، گەیشتە ھەولێر و لەلایەن وەزیری ناوخۆ رێبەر ئەحمەد، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، سەفین دزەیی و بەرپرسانی دیکە پێشوازی لێکرا.
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ لە هەولێر بە جیا لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی کۆبووەوە.