Zana Natık Kerem
11 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2017
نەینەوا ــ AA
ئەفسەر لە هێزەكانی سوپای عێراق، نەقیب موهەنەد سەعد شوەیلی رایگەیاند كە بە هۆی شەڕو پێكدادانی نێوان سوپای عێراق و داعش لە باشووری پارێزگای نەینەوا، پێنج سەرباز كوژران.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، موهەنەد سەعد شوەیلی گوتی: " شەوی رابردوو شەڕو پێكدادانێكی توند لە نێوان هێزەكانی سوپا و داعش لە گوندی ئیمام غەربی سەربە ناحیەی گەیارە باشووری مووسڵ شاری ناوەندی پارێزگای نەینەوا كە ئێستا لە ژێر كۆنتڕۆڵی داعشدایە دەستی پێکرد و تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بەردەوام بوو".
ئەفسەرەكە ئاماژەی بەوەش دا كە لە میانی شەڕو پێكدادانەكەدا، پێنج سەرباز كوژران.
ناوبراو باسی لەوەش كرد، شەڕو پێكدادانەكە لەو كاتەدا رووی دا كە هێزەكانیان پێشڕەوییان دەكرد بۆ ئەوەی گوندەكە كۆنتڕۆڵ بكەنەوە.
لە پێنجی ئەم مانگە، داعش هێرشی كردە سەر گوندی ئیمام غەربی و توانی دووبارە كۆنتڕۆڵی بكاتەوە كە پێشتر هێزە عێراقییەكان كۆنتڕۆڵیان كردبووەوە.