سياسەت

نەوەی نوێ پەرلەمانتار شادی نەوزاد-ی لە فراکسیۆنەکەیان دەرکرد

بەهۆی دەنگدان بە پرۆژە یاسای چاکسازی کە لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان خوێندنەوەی بۆ کرا، نەوەی نوێ پەرلەمانتارێکی خۆی دەرکرد.

Rewa Mahmood Hasan  | 16.01.2020 - نوێکردنەوە : 16.01.2020
نەوەی نوێ پەرلەمانتار شادی نەوزاد-ی لە فراکسیۆنەکەیان دەرکرد

As Sulaymaniyah

سلێمانی-AA

بەهۆی دەنگدان بە پرۆژە یاسای چاکسازی کە لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان خوێندنەوەی بۆ کرا، نەوەی نوێ پەرلەمانتارێکی خۆی دەرکرد.

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، ئەنجوومەنی سیاسیی نەوەی نوێ ئاماژە بەوە دەکات کە پەرلەمانتار شادی نەوزاد-ی دەرکردووە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە کە، ناوبراو پابەند نەبووە بەو سوێنەی کە خواردوویەتی و لەکاتێکدا پێش دەستبەکاربوونی وەک پەرلەمانتار بەڵێننامەی پێ واژوو کراوە، بەهیچ شێوەیەک مووچەی خانەنشینی وەرنەگرێت لەگەڵ سەرجەم پەرلەمانتارەکانی تری فراکسیۆنەکەیان.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:

''وەک هەموو لایەک دەزانن جوڵانەوەی نەوەی نوێ پێش هەڵبژاردنەکان و لەسەروەختی بانگەشەی هەڵبژاردندا بەردەوام باسی لە نەمانی موچەی خانەنشینیی پلە بالاکان دەکرد. هەروەها پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ بەڵێننامەیان واژۆ کردووە بە هیچ شێوەیەک موچەی خانەنشینیی وەرنەگرن. جگە لەوانەش، هەمو کاندیدانی جوڵانەوەکە جی سوێندیان خواردووە هیچ جۆرە موچەیەکی خانەنشینیی وەرنەگرن. بەڵام سەرباری ئەوانە پەرلەمانتارێک کە بە دەنگی جوڵانەوەکە و سەرۆکی جوڵانەوەکە بووە بە پەرلەمانتار، ئەمرۆ پێچەوانەی سیاسەت و ستراتیژی جوڵانەوەکە خیانەتی لە سوێندەکەی و لە دەنگدەران و هاوڵاتییانکرد، پەرلەمانتار ''شادی نەوزاد'' دەنگیدا بە خانەنشینیی پەرلەمانتاران و پلە باڵاکان. بۆیە لەپێناو رێزگرتن لە هاوڵاتییان و دەنگدەرانمان، ئەنجومەنی سیاسیی جوڵانەوەکە بڕیاریدا بە دەرکردنی پەرلەمانتار '' شادی نەوزاد".

ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشینی مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە پەسەند کرد.

دوای زنجیرەیەک گفتوگۆ و دانیشتن لەبارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشینی مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دانیشتنی ژمارە ١٥ی ئاسایی ساڵی یەکەم لە خولی ھەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمان بە کۆی ٨٩ دەنگ پەسەند کرا.

پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشینی مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە ھەرێمی کوردستان دوای چەندین گفتوگۆ لەنێوان پەرلەمان و حکوومەت بوو بە ٢١ ماددە و ئەمڕۆش لە دانیشتنی ئاسایی پەرلەمانی کوردستاندا بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا.

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان هەریەک لە فراکسیۆنەکانی یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی ئیسلامی و نەوەی نوێ بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد و دەنگیان نەدا.





بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın