سياسەت, جيهان

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: "رۆژنامەنووسانی ئاژانسی ئانادۆڵو ئازاد بکەن"

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: "بانگھێشتی ئیدارەی میسر دەکەین کە رۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکان (رۆژنامەنووسانی ئاژانسی ئانادۆڵو) ئازاد بکات و رێگە بە ئازادی مێدیا بدات".َ

Safvan Allahverdi  | 15.01.2020 - نوێکردنەوە : 18.01.2020
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: "رۆژنامەنووسانی ئاژانسی ئانادۆڵو ئازاد بکەن"

Washington DC
واشنتۆن - AA

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بانگھێشتی ئازادکردنی رۆژانامەنووسانی ئاژانسی ئانادۆڵو دەکات کە لە شاری قاھیرەی پایتەختی میسر دەستگیرکرابوون.

یەکێک لە گوتەبێژەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە نەویست ناوی ئاشکرا بکرێ بە نووسراوێک وەڵامی پرسیارەکەی ئاژانسی ئانادۆڵوی دایەوە و ھەڵسەنگاندنی لەبارەی ھەڵکوتانە سەر نووسینگەی ئاژانسی ئانادۆڵو و دەستگیرکردنی چوار کارمەند لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسی میسرەوە کرد.

لە وەڵامی گوتەبێژەکەدا ھاتووە:

"ئاگەداری ئەم ھەواڵەین کە باسی لێوە دەکرێ. ئەگەر راست بێت، بانگھێشتی ئیدارەی میسر دەکەین کە رۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکان (رۆژنامەنووسانی ئاژانسی ئانادۆڵو) ئازاد بکات و رێگە بە ئازادی مێدیا بدات".َ

- ھەڵکوتانە سەر نووسینگەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە قاھیرە

پۆلیسی میسر ھەڵیکوتایە سەر نووسینگەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە قاھیرە، و چوار کارمەندی ئاژانسەکەیان دەستگیرکرد کە یەکێکیان تورکە و بۆ شوێنێکی نادیاریان بردن.

تیمەکانی پۆلیسی میسر کاتژمێر ١٨:٠٠ بە کاتی ناوخۆی تورکیا ھەڵیانکوتایە سەر نووسینگەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە قاھیرە و کامێراکانی چاودێرییان داخست و ھێڵی ئینتەرنێتی نووسینگەکەیان بچڕاند.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın