سياسەت, ئابووری, عێراق

نێچیرڤان بارزانی: "ڕێککەوتن لەسەر پرسی مووچە کاردانەوەی ئەرێنی لەسەر پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغدا‌ دەبێت"

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکۆماری عێراق، عەبدوللەتیف ڕەشید ڕایگەیاند کە لێکگەیشتنی ھەولێر ـ بەغدا و ڕێککەوتن لەسەر پرسی مووچە، کاردانەوەی ئەرێنی بەسەر بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی ھەردوولاوە دەبێت.

Zana Natık Kerem  | 07.04.2024 - نوێکردنەوە : 08.04.2024
نێچیرڤان بارزانی: "ڕێککەوتن لەسەر پرسی مووچە کاردانەوەی ئەرێنی لەسەر پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغدا‌ دەبێت"

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان-عێراق، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی ھەولێر ـ بەغدا لەسەر پرسی مووچە، کاردانەوەی ئەرێنی بەسەر بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی ھەردوولاوە دەبێت.

نێچیرڤان بارزانی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ‌ بەغدا لەگەڵ سەرکۆماری عێراق، عەبدوللەتیف ڕەشید کۆبووەوە.

سەرۆکایەتی ھەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی گشتی وڵات و پەیوەندییەکانی ھەولێر ـ بەغدا و دوایین ڕێککەوتنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی عێراق دەربارەی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان و ھەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکانی ھەولێر ـ بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ کراون.

ڕاشیگەیاندووە کە ھەردوولا جەختیان کردووەتەوە لەسەر گرنگی بەردەوامی گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ھاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت بۆ دامەزراندنی حکوومەتی فیدراڵی و مسۆگەریی ماف و شایستە دارایییەکانی ھەرێمی کوردستان و مووچەخۆرانی، دوور لە کێشە سیاسییەکان، ھەروەھا ھاریکاری و ھەماھەنگیی لایەنە سیاسییەکانیان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی وڵات، بە پێویست زانیوە.

باسی لەوەش کردووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاندووە کە لێکگەیشتنی ھەولێر ـ بەغدا و ڕێککەوتن لەسەر پرسی مووچە، کاردانەوەی ئەرێنی بەسەر بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی ھەردوولاوە دەبێت و ھەر لەوبارەیەوە سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵ و ھەوڵەکانی سەرکۆماری عێراق دەربڕیوە لەپێناو چارەسەری کێشەکان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لای خۆیەوە سەرکۆماری عێراق، عەبدوللەتیف ڕەشید جەحتی کردووەتەوە لە گرنگی پشتگیریکردن بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی حکوومەتی فیدراڵی و ڕۆڵی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی لە چارەسەرکردنی پرسی مووچە و ھەوڵە بەردەوامەکانی بۆ لێکنزیککردنەوەی لایەنەکان و چارەسەری کێشەکان، بەرز ھەڵسەنگاندووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın