Heman Hussein Yaseen Yaseen
14 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2019
هەولێر - AA
ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کورستان بڵاویکردەوە لە دیدارێکدا، شاندی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا خۆشحاڵیی خۆیان بە سەردانەکەیان بۆ ھەرێمی کوردستان دەربڕیووە و پیرۆزباییان لە نێچیرڤان بارزانی کردووە بەبۆنەی کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و ھیوایان خواستووە کە بە زووترین کات کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێکبھێنرێت، ھەروەھا ئاماژەیان بە پەیوەندیی لەمێژینە و دۆستایەتیی نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا کردووە و ئامادەییی وڵاتەکەیان بۆ پەرەپێدانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لە ھەموو بوارەکاندا نیشانداوە بەتایبەتی لە بواری ئابووری و بازرگانیدا.
نێچیرڤان بارزانى سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ئۆنال خواست له ئه‌ركی نوێیدا كه وه‌ك جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ستبه‌كار بووه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌رده‌م خوازیاری په‌یوه‌ندییه‌كی باشه له‌گه‌ڵ دراوسێیەكانیدا به‌تایبه‌تی توركیا كه له كاته سه‌خته‌كاندا هاوكار و پاڵپشتی هه‌رێمی كوردستان بووه، ئاماده‌یی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ئابووری و بازرگانیدا ده‌ربڕی.
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد كه ئه‌م دواییه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌وڵی ئه‌وه درا چه‌ند كێشه‌یه‌كی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیكه‌ش ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگی جددی نیشان دا و رۆڵی وڵاتانی دۆستیشی له‌مباره‌یه‌وه به پێویست زانی.
تاوتوێکردنی دۆخی سیاسیی ناوچەکە بەگشتی و چەند بابەتێکی پەیوەست بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانەوە، لایەنێکی دیکەی دیدارەکە بووە.