Sarmand Hameed
31 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2023
هەولێر - AA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى جه‌ختی له پێويستی و گرنگيى پته‌وكردنى كارى پێكهوهيى و يهكڕيزى و تهبايى له‌نێو ته‌واوى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی یادی دامەزراندنی هەردوو حزبى شيوعی عێراق و كوردستان لە پەیامێکدا پيرۆزبايى له سهركردايهتيى هه‌ردوو حزب و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ريان کرد.
لە پەیامەکەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستاندا هاتووە "ئه‌مڕۆ ٣١ى ئازار، له يادى دامه‌زراندنى هه‌ردوو حزبى شيوعی عێراق و كوردستاندا، به گه‌رمى پيرۆزبايى له سهركردايهتيى هه‌ردوو حزب و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ريان ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم. به ڕێز و پێزانينه‌وه له رۆڵ و ئاماده‌يى و قوربانی و مێژووى خه‌بات و تێكۆشانيان له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان دهڕوانين".
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاندووە "له‌م ياده‌دا جه‌خت له پێويستی و گرنگيى پته‌وكردنى كارى پێكهوهيى و يهكڕيزى و تهبايى له‌نێو ته‌واوى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا دهكهينهوه بۆ تێپه‌ڕاندنى ته‌حه‌دى و سهختييهكان و خزمه‌تێكى باشتر به ئێستا و داهاتووى گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان".