هه‌ولێر - AA
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ توركیا به‌رده‌وامه و هه‌رێمی كوردستان ده‌خوازێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ دراوسێیه‌كانی باش بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، سه‌رۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی خۆیدا كه له باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ستی تیشكی خسته سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك و چه‌ند رۆژه‌ڤێكی بۆ رۆژنامه‌نووسان كه ئاژانسی ئانادۆڵوش ئاماده‌ی بوو شیكرده‌وه.
له سه‌ره‌تای كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، سه‌رۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ ئێمه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانمان بوو، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه بریتی بوو له مه‌سه‌له‌ی وردبینی له پڕۆسه‌ی نه‌وت و غاز له هه‌رێمی كوردستان، به پێی یاسای نه‌وت و غاز كه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه، هه‌رێمی كوردستانی پابه‌ندكردووه به‌وه‌ی پێویسته وردبینی بكات له هه‌موو پڕۆسه‌كانی ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی نه‌وت و غاز له هه‌رێمی كوردستاندا، ئێمه به پێی ئه‌و یاسایه له مانگی شوباتی ساڵی 2016 له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌و بڕیاره‌مان ده‌ركردووه كه ئێمه‌ی پابه‌ندكردووه كۆمپانیای جیهانی وردبینی بهێنین بۆهه‌رێم و ئه‌وان وردبینی بكه‌ن له‌و پڕۆسه‌یه‌دا".
گوتیشی: "ئه‌مڕۆ به‌خۆشحاڵییه‌وه ده‌توانم بڵێم ئه‌وه رابگه‌یه‌نم له پێناو شه‌فافییه‌ت له هه‌رێمی كوردستاندا و وردبینیكردنی پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردن و ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وت، ئه‌مڕۆ، ئێمه هه‌نگاوێكی زۆر گرنگمان جێبه‌جێكردووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه دوو كۆمپانیای گرنگ له هه‌رێمی كوردستانن كه كۆمپانیای دیلۆیت و ئه‌وی تریشیان ئهریستن كه كاری وردبینی ده‌كه‌ن، ئه‌مانه دوو كۆمپانیای زۆر گرنگن و له دونیا ناسراون و به پێی ئه‌و ته‌نده‌ره‌ی كراون له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌م كاره جێبه‌جێ كراوه، ئه‌م پڕۆسه‌یه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی لێژنه‌ی نه‌وت و غاز جێبه‌جێ كراوه، نه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و نه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌شدارییان نه‌كردووه، به‌ڵكو له لایه‌ن لێژنه‌ی نه‌وت و غازه‌وه جێبه‌جێكراوه و لێره‌وه سوپاسی سكرتێری ئه‌نجوومه‌نه‌كه دکتۆر ئامانج و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا كارده‌كه‌ن و له یه‌كه‌م رۆژه‌وه كاری وردییان كرد تا گه‌یاندیانه ئه‌م رۆژه، هه‌روه‌ها سوپاسی كادیره‌كان و وه‌زاره‌ت و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان ده‌كه‌م و هه‌روه‌ها سوپاسی كۆمپانیای دیلۆیت ده‌كه‌م كه زۆر به وردبینییه‌وه كاره‌كانییان كردووه".
سه‌رۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن روونی كرده‌وه "ئه‌م راپۆرته هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان له چه‌ند رۆژی داهاتوو باس ده‌كه‌ین پێش ئه‌وه‌ی هه‌موو ژماره‌كانی بڵاوبكه‌ینه‌وه، پاشان هه‌موو ژماره‌كان ئه‌وه‌ی له راپۆرته‌كه هاتووه بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه، پڕۆسه‌یه‌كی زۆر گرنگ بووه و وردبینییه‌كی زۆر كراوه و ئه‌مه زۆر گرنگه له پڕۆسه‌ی شه‌فافییه‌ت له نه‌وت و غاز و ئه‌مه‌ش جێی پرسیار بووه له لای خه‌ڵكی هه‌رێم و وڵاتانی ده‌ره‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی پێی گه‌یشتووین هه‌نگاوی زۆر گرنگ بووه له شه‌فافییه‌تدا".
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا سه‌رۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و لێژنانه‌ی دروستكراون بۆ دابه‌شكردنی مووچه له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه و رایگه‌یاند "ئێمه ئاماده‌ین هه‌موو ئاسانكاری و هاوكارییه‌ك بكه‌ین ئه‌گه‌ر فعله‌ن به‌غدا ئاماده‌بێت مووچه بدات، تا ئێستا ئه‌و لێژنانه‌ی نێوان ئێمه و ئه‌وان باسی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌یان كردووه، به‌ڵام هێشتا هیچ مووچه‌یه‌ك له به‌غداوه نه‌گه‌یشتووه‌ته هه‌رێمی كوردستان و هیوادارین ئه‌و مه‌سه‌له‌یه جێبه‌جێ بكرێت و مووچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ش له به‌غداوه بنێردرێت".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی پاره‌ی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "به‌داخه‌وه تا ئێستا هیچ پاره‌یه‌ك نه‌هاتووه، كه به‌غدا تا ئێستا نزیكه‌ی 700 ملیار دینار قه‌رزاری جووتیارانی هه‌رێمی كوردستانه و هیچی نه‌هاتووه".
سه‌رۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سه‌باره‌ت به بڕیاری راگرتنی كاركردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كار له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه بۆ نه‌وتی كه‌ركوك به‌تایبه‌ت گوتی: "ئه‌وه‌ی ئێمه كردوومانه بۆ ئیحراجكردنی هیچ لایه‌نێك نه‌بووه، زیاتر بۆ مه‌سه‌له‌ی شه‌فافییه‌ت بووه له پڕۆسه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر به‌غدا گرنگه به‌لایه‌وه بزانێت چی هه‌یه ئه‌وا ئاماده‌ین هه‌موو ژمارهكانییان بده‌ینێ، چونكه ئێمه پڕۆسه‌كه‌مان ویستوومانه ئه‌وپه‌ڕی شه‌فافییه‌تی تێدابێت".
گوتیشی: "ئه‌و بڕیاره‌ی داویانه له جێی خۆی نییه، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك هی كه‌رتی تایبه‌ته و هی پێویست ناكات په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و بڕیاره بدات و كاركردن رابگرێت. له لایه‌كی دیكه‌وه ئێمه خۆشحاڵین به‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری داوه لێژنه‌یه‌ك بۆ رووداوه‌كانی خومارتوو دروست بكرێت، چونكه بۆ هه‌موو عێراق ئه‌و مه‌سه‌لانه و هه‌موو ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر موڵك و ماڵ و گیانی خه‌ڵك ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو له‌و پێشێلكارییانه‌ی كراوه تیادا بكرێت".
سه‌باره‌ت به راپۆرته‌كه‌ی كۆمپانیای دیلۆیت و په‌یوه‌سته به چی كاتێكه‌وه نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند "ئه‌و وردبینییه‌ی كه كۆمپانیای دیلۆیت كردوویه‌تی بۆ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2017یه، گرێبه‌ستی ئێمه له‌گه‌ڵ دیلیۆیت ئه‌وه نییه ته‌نها وردبینی بكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌شی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتمان له مانگی ئایاری ساڵی 2014ه‌وه ده‌ست پێكردووه، دوای ئه‌وه‌ی له مانگی شوباتی ئه‌و ساڵه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان بڕی، بۆیه وردبینییهكه له مانگی پێنجی ساڵی 2014ه‌وه وردبینی تێدا ده‌كرێت، به‌ڵام راپۆرتی ئێستا ته‌نها تایبه‌ته به شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش وردبینی ده‌كرێت، هه‌موو پاڵاوگه‌كانی كوردستان، ئه‌و پاره‌یه‌ی كاتی خۆی به‌ناوی شیرینی وه‌رگیراوه و هه‌موو ئه‌وانی دیكه‌ش وردبینی ده‌كرێت و هه‌مووشی بۆ خه‌ڵكی كوردستان و عێراق و دونیاش بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه".
سه‌رۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی له‌باره‌ی ئه‌وه‌شی په‌یوه‌سته به نامه‌كه‌ی سه‌ركۆماری عێراق و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستان له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، گوتی: "ئێمه وه‌ڵامی نامه‌ی سه‌ركۆمارمان داوه‌ته‌وه و ئاماده‌یی خۆمان نیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ی دانوستان بكه‌ین، هه‌ركاتێك به‌غدا ئاماده‌بێت، ئێمه‌ش ئاماده‌ین".
له‌باره‌ی ئه‌و ژمارانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌باره‌ی پڕۆسه نه‌وتییه‌كان و داهاته‌كانی ده‌یانڵێت سه‌رۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "لیست و ژماره‌كان روونن، پاش ئه‌م كۆنگره‌یه‌ی عه‌بادی به ژماره وه‌ڵاممان داوه‌ته‌وه، هیوادارین ئه‌م وردبینییه‌ی ئه‌مڕۆ له لایه‌ن كۆمپانیای جیهانی دیلیۆیت كراوه یارمه‌تیده‌ر بێت له‌و پرسه‌ی له نێوان ئێمه و به‌غدا هه‌یه و ئه‌وانیش بگه‌نه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستان هه‌مانه فعله‌ن به‌شی هه‌موو مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ناكات".
له‌باره‌ی دانانی پارێزگایه‌كی نوێ بۆ كه‌ركووكیش سه‌رۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی روونی كرده‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان قسه‌یان له‌باره‌یه‌وه كردووه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ ئه‌نجامێك، گوتیشی"بڕیار وایه كۆبوونه‌وه‌ی تریشی به‌دوادابێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته".
سه‌رۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی له‌باره‌ی بوونی كۆبوونه‌وه له نێوان بارزانی و به‌رپرسانی توركیا نێچیرڤان بارزانی گوتی: "په‌یوه‌ندیی له نێوان ئێمه و توركیا هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا واده‌یه‌ك ده‌ستنیشان نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه سه‌ردانی توركیا بكه‌ین، به‌ڵام په‌یوه‌ندیی به‌رده‌واممان هه‌یه، هیوادارین دانیشتنیش بكرێت له‌گه‌ڵ توركیا و په‌یوه‌ندیی نێوان ئێمه و توركیا ئاسایی بكرێته‌وه، بۆ ئێمه توركیا وڵاتێكی گرنگه و هه‌رێمی كوردستان خوازیاره په‌یوه‌ندیی باشی له‌گه‌ڵ دراوسێیه‌كانیدا، هه‌بێت".
سه‌باره‌ت به دیاریكردنی رۆژێك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی گوتی: "تا ئێستا گوێم لێ نه‌بووه هیچ لایه‌نێك له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن نه‌بووبێت، ئێمه له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن كۆبووینه‌ته‌وه، ئه‌وان داوای پێویستیی هه‌ڵبژاردنییان كردووه، ئێمه وه‌كو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و پێداویستییانه‌ی پێویستن بۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنیش بڕیار وایه حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و كۆمیسیۆن دابنیشین و رۆژێك بۆ هه‌ڵبژاردن دیاری بكه‌ین، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه هیوادارین له هه‌فته‌ی داهاتوو بیكه‌ن و بتوانین رۆژی هه‌ڵبژاردن دیاری بكه‌ین، هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌موو لایه‌ك گرنگه، بۆ شه‌رعییه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها بۆ ده‌رچوون له‌و وه‌زعه‌ی ئێستا له هه‌رێمی كوردستان مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن زۆر گرنگه و ده‌بێت بكرێت".
له درێژه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی باسی له‌وه‌شكرد كه ئه‌و كۆمپانیایه‌ی وردبینی بۆ هه‌رێمی كوردستان یان به‌غدا خۆی له‌كه‌دار ناكات و ئومێدیشی خواست ئه‌و وردبینییه ببێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای لێكتێگه‌یشتن له نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان.
سه‌باره‌ت به ته‌عریبكردنی ناوچه‌كانی كه‌ركووكیش گوتی: "زۆر به نیگهراینیهوه سه‌یری ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌كه‌ین، ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌بێته هۆی دروستبوونی ئاڵۆزی زیاتر له‌و ناوچانه، هیوادارین به‌غدا بوار بۆ ئه‌وه نه‌دات، چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه زۆر دیاره، نهخشهڕێگهیهك هه‌یه و مادده ده‌ستوورییه هه‌یه و ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێـت".
له‌باره‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانیشه‌وه كه ده‌گوترێت ناوی دووباره و ساخته‌ی زۆری تێدایه بارزانی گوتی: "پێویسته كۆمیسیۆن وه‌ڵامی ئه‌و قسانه بداته‌وه له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ی ناوی ده‌نگده‌ران، ئه‌وان به ئێمه ده‌ڵێن به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌و كاره و كۆمیسیۆن نوێنه‌ری هه‌موو لایه‌نه‌كانی تێدایه و ده‌ڵێن پێشكه‌وتنی زۆر باش له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌یه، كۆمیسیۆن ئه‌و ژماره خه‌یاڵییانه‌ی له لا نییه كه ده‌گوترێت".
سه‌رۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی له كۆتایی قسه‌كانیدا گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێیاندا له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشنیاز نه‌كراوه بۆ هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان پارتی و یه‌كێتی به یه‌ك لیست دابه‌زن، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق پێشنیازی ئه‌وه كرا كه ئه‌گه‌ر بتوانیین هه‌موو لایه‌نه كوردستانییه‌كان به یه‌ك لیست له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو به‌شداربن ئه‌وا زۆر باش ده‌بێت بۆ داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، ئێمه‌ش بۆ عێراق ئه‌وه‌ش پێمان باشه".
news_share_descriptionsubscription_contact

