هه‌ولێر
رۆژی سێشەممه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود بارزانی سه‌ردانی شاری كه‌ركووكی كرد له‌و سه‌ردانه‌ی سێ دیداری له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئیدارییه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك و به‌رپرسانی سه‌ربازی و كه‌سوكاری پێشمه‌رگه به‌دیلگیراوه‌كانی لای داعش ئه‌نجامدا.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحێیهكانی كه‌ركووك عه‌مید سه‌رحه‌د قادر بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌و سه‌ردانه‌ی سێ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی سنووری كه‌ركووك بوو له‌نزیكه‌وه گوێی بۆ داواكاری و پێشنیازی به‌رپرسانی سه‌ربازی گرت و باس له بارودۆخی ئاسایشی كه‌ركووك كرا، به‌تایبه‌تی پرسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش".
سه‌رحه‌د قادر گوتیشی: "له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌ربازی باس له‌وه‌شكرا، كه پێویسته زیاتر پاڵپشتی له هێزی پێشمه‌رگه بكرێ له چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی و راهێنان، هه‌روه‌ها هاوكاری بریندار و كه‌سوكاری شه‌هیدان بكرێ، ئه‌و هێزه‌ش كهلێرهیه هێزێكی ماندووه، ئه‌گه‌ر بكرێ هێزی تر بهێنرێت".
سه‌رحه‌د قادر باسی له ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كرد له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و گوتی: "له‌و دانیشتنه نوێنه‌رانی عه‌ره‌ب و توركمانیش ئاماده‌بوون، ره‌وشی ئاسایش ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه بوو توركمان و عه‌ره‌ب داوایانكرد كه ئه‌وانیش به‌شداربن له پاراستنی ئاسایشی كه‌ركووك و شان به‌شانی هێزی پێشمه‌رگه رۆڵ بگێڕن، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێم ئهوداواكاریه به‌هه‌ند وه‌رگیرا بڕیاری دیراسه‌كردنی درا".
سه‌باره‌ت به هاتنی هێز بۆ كه‌ركووك به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس و قه‌زاو ناحێیهكانی پارێزگای كه‌ركووك بۆ ئانادۆڵو گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئیداری و سه‌ربازییه‌كانی كه‌ركووك جه‌خت كرایه‌وه، كه ئه‌م شاره هیچ هێزێكی تری پێویست نیه ئه‌گه‌ر پێویست بكا خۆمان داوا ده‌كه‌ین، كه هێزێكی وه‌كو حه‌شدی شه‌عبی بێته كه‌ركووك به‌ڵام نامانه‌وێ چونكه كه‌ركووك هێزی پۆلیس، ئاسایش. هه‌واڵگری عێراقی تێدایه له ده‌ره‌وه‌ش پێشمه‌رگه سنووره‌كان ده‌پارێزن".
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحییەكانی پارێزگای كه‌ركووك گوتیشی "ره‌وشی ئاسایشی شاری كه‌ركووك له‌چاو جاران ئێستا زۆر باشه له‌ماوه‌ی حه‌وت مانگی رابردوو كه‌مترین، كرده‌وه‌ی تیرۆریستی روویداوه. جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمیش له‌و سه‌ردانه‌ی جه‌ختی كردوه‌ته‌وه، كه پێویسته جوڵانی هێز بۆ كه‌ركووك به رێكه‌وتن و هه‌ماهه‌نگی بێت".
دیداری سێیه‌می بارزانی له شاری كه‌ركووك له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری پێشمه‌رگه به‌دیل گیراوه‌كانی لای چه‌كدارانی داعش بوو.
وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحییەكانی پارێزگای كه‌ركووك ئاماژه‌ی بۆ كرد "بارزانی به‌ڵێنی به‌كه‌سوكاری ئه‌و پێشمه‌رگانه دا كه‌ئه‌وه‌ی لهتوانایاندابێ بیكه‌ن، بۆ ئازاد كردنی ئه‌و پێشمه‌رگانه".
لهوكۆبوونهوه و دیدارانه‌ی بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم پارێزگاری كه‌ركووك نه‌جمه‌دین كه‌ریم، هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم كۆسره‌ت ره‌سوڵ، وه‌زیری پێشمه‌رگه مسته‌فا سه‌ید قادر و هه‌ریه‌كه له به‌رپرسانی تری پێشمه‌رگه وه‌ستا ره‌سوڵ و كه‌مال كه‌ركووكی و محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود به‌شدار بوون. له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا‌و كار به‌ده‌ستانی ئاساییش و پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك.