سياسەت, عێراق

مەسعود بارزانی پێشوازی لە کۆنسولی ژاپۆن لە هەولێر دەکات

سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە کۆنسولی ژاپۆن لە هەولێر، ئاراکاوا میکیهیرۆ کرد.

Sarmand Hameed  | 22.04.2021 - نوێکردنەوە : 22.04.2021
مەسعود بارزانی پێشوازی لە کۆنسولی ژاپۆن لە هەولێر دەکات

Arbil

ھەولێر - AA

سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە کۆنسولی ژاپۆن لە ھەولێر، ئاراکاوا میکیھیرۆ کرد.

بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە کە لە دیدارەکەدا، کۆنسولی ژاپۆن لە ھەولێر وێڕای خۆناساندنی بە مەسعود بارزانی وەک کۆنسولی ژاپۆن لە ھەولێر، ویستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ژاپۆن و ھەرێمی کوردستان لە بوارە جیاجیاکاندا خستەڕوو.

سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان ھیوای سەرکەوتنی بۆ کۆنسولی ژاپۆن لە ھەولێر خواست و پێشوازیشی لە فراوانبوونی پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و ژاپۆن کرد.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و ھەڕەشە و تەحەدییاتی بەردەم عێراق و ھەرێمی کوردستان تەوەرێکی تری ئە دیدارەکە بوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın