Hawkar Yaseen
22 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2021
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی کرد لە وەزیری کارەبای حکوومەتی عێراق، ماجد مەهدی حەنتوش.
لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆکرا دەربارەی دۆخی کارەبا لە عێراق و هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی هەماهەنگیی لەنێوان هەردوولا و هەوڵەکان بۆ باشترکردنی توانای بەرهەمهێنانی وێستگەکانی کارەبا.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارازنی ئامادەیی دەربڕیوە بۆ هاوکاریکردنی وەزارەتی کارەبای فیدراڵی و تۆڕی کارەبای نیشتمانیی بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەش.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە مەسرور بارازنی راشیگەیاندووە "عێراق خاوەنی سامانێکی ماددی و مرۆیی دەوڵەمەندە کە ئەگەر بە باشی سوودی لێ وەربگیرێت کاریگەریی ئەرێنی لەسەر باشتربوونی ژیانی هاووڵاتییان بە گشتی و کارەبا بە تایبەتی دەبێت".