سياسەت

مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق دەکات

- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی کرد لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق، مارتن ھوس.

Hamit Hüseyin  | 15.10.2019 - نوێکردنەوە : 16.10.2019
مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق دەکات

Arbil

ھەولێر - AA

ماڵپەڕی مەسعود بارزانی بڵاویکردەوە، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی لە دیدارەکەدا کە ڤینسۆ پوپۆ بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا لە ھەولێریش ئامادەی بوو، باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کە لە بەغدا تازە دەستی بە کارەکانی کردووە، پێزانینی ھەبوو بۆ ئەو پێشکەوتنە ئیجابیانەی لە ھەرێمی کوردستان بە بەراورد لەگەڵ ناوچەکە ھاتووەتە ئاراوە و ھەروەھا سوپاس و پێزانینی ھەبوو بۆ رۆڵی بارزانی و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی تیرۆریستانی داعش و پەنادان و حەواندنەوەی سەدان ھەزار ئاوارە و پەنابەر لە ھەرێمی کوردستان. لە بەشێکی تری قسەکانیدا باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق ھەڵوێستی یەکێتیی ئەورووپای لەمەڕ بارودۆخی ئێستای سووریا بۆ بارزانی شیکردەوە.

لەبەرامبەردا مەسعود بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی باڵیۆزی نوێی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. وێڕای ئاماژەدان بە ھۆکارەکانی سەرھەڵدانی ئەو دۆخەی کە لە سووریاوە ھاتووەتە ئاراوە نیگەرانی و تێبینییەکانی لەسەر رەوش و ئاییندەی گەلی کورد لە سووریا خستەڕوو.

ھەر لەو دیدارەدا رۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغدا و دروستبوونی کەشی تازە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە ئیجابی ھەڵسەنگێندرا.

تاوتوێکردنی ھەڕەشە و مەترسییەکانی سەرھەڵدانەوەی داعش لە عێراق و سووریا و ناوچەکە تەوەرێکی تری دیدارە بوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın