Zana Natık Kerem
02 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2026
ھەولێر ــ AA
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی و سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم، موسەننا سامەڕائی پرسی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراقیان تاوتوێ کرد.
بارەگای بازرانی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی کردووە لە سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم، موسەننا سامەڕائی.
ڕاشیگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا، بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بە گشتی تاوتوێ کراون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، باس لە دوا ھەنگاوەکانی پرۆسەی سیاسی لە عێراق بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێ کراوە.