Zana Natık Kerem
05 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2017
كوێت ــ AA
میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئالسانی هیوای خواست كە ئەنجامی بەستنی بەستنی ٣٨هەمین لووتكەی ئەنجوومەنی هاریكاری كەنداو لە كوێت، ببێتە مایەی پارێزگاریكردن لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە و بەدیهێنانی خواستی گەلەكانیان.
دوای گەیشتنی بۆ كوێت لە روونكردنەوەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵیی (KUNA) بڵاوی كردووەتەوە، تەمیم بن حەمەد ئەلسانی گوتوویەتی: "٣٨هەمین لووتكەی كوێت لە رەوشێكی زۆر هەستیاردا دەبەسترێت، هەروەها ناوچەكە رووبەڕووی بەرنگاری زۆر بووەتەوە".
میری قەتەر، هیوای خواستووە كە ئەنجامی بەستنی ٣٨هەمین لووتكەی ئەنجوومەنی هاریكاری كەنداو لە كوێت، ببێتە مایەی پارێزگاریكردن لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە، هەروەها بەدیهێنانی خواستی گەلەكانیان و گەیشتن بە ئامانجەكانی ئەنجوومەنەكە.
ئەمڕۆ سێشەممە، بە ئامانجی بەشداریكردن لە ٣٨هەمین لووتكەی ئەنجوومەنی هاریكاری كەنداو، میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئالسانی گەیشتە كوێت.
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، ٣٨هەمین لووتكەی ئەنجوومەنی هاریكاری كەنداو لە كوێت دەست پێ بكات و تا سبەی چوارشەممە بەردەوام بێت.