Zana Natık Kerem
25 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2017
نەینەوا ــ AA
ئەفسەر لە هێزەكانی پێشمەرگە، نەقیب هەڵگورد هەوار رایگەیاند كە هێزەكانی پێشمەرگە توانیویانە رێگەی هەڵاتن بۆ ٤٥٠ خێزان لە ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی داعش لە رۆژئاوای مووسڵ بكەنەوە.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، هەڵگورد هەوار گوتی: "هێزەكانی پێشمەرگە كە لە میحوەری کەسکی رۆژئاوای مووسڵ جێگیرن، رێرەوی ئارامیان بۆ ٤٥٠ خێزان كردەوە كە لە ناوچەكانی تمارات، جفل كۆمە زەردە هەڵدەهاتن".
ئەفسەرەكە گوتیشی: "هێزەكانی پیشمەرگە حەوت چەكداری داعشیان كوشت كە هەوڵیاندا رێگری بكەن لە هەڵاتنی ئەو خێزانانە".
ناوبراو باسی لەوەشكرد كە خێزانە هەڵاتووەكان بە ئۆتۆمبێلی سەربازی گواستراونەتەوە بۆ ناوچەی سەهلج و، خۆراك و ئاو و پێداویستییە سەرەكییەكانیان بۆ دابین كراوە و دوای تەواوبوونی وردبینی ئەمنی دەگوازرێنەوە بۆ كەمپەكانی باشوور و رۆژهەڵاتی مووسڵ.
هەڵگورد هەوار گوتیشی: "بەردەوامبوونی هەڵاتنی خێزانەكان، بەڵگەیەكی دیكە لەوەی کە داعش لاواز بووە و دەسەڵاتی لە ناوچەکەدا نەماوە".