Evren Aydemir,Uğur Çil,Rewa Mahmut Hasan,Muhammet Ali Kemal
25 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2017
بەرلین - AA
دوای ئەوەی کە بڕیار بوو پەرلەمانتارانی ئەنجوومەنی فیدرالی پارتی سەوز، کلاودیا رۆز و چەند پەرلەمانتارێکی تر سەردانی تورکیا بکەن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا کلاودیا رۆز ئاماژەی بەوەدا کە دوێنێ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە ئەوانی راگەیاندووە کە لە هەلومەرجێکی لەو چەشنەدا گونجاو نییە سەردانی تورکیا بکەن بۆ چاوپێکەوتنی سیاسی.
کلاودیا رۆز ئاماژەی بەوەدا پەرلەمانی ئەڵمانیا رێگە دەدات بە پەرلەمانتارانی بە ئازادانە سەردانی هەر سەربازێکی ئەڵمانی بکەن کە لە دەرەوەی وڵات خزمەت دەکەن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، مارتن شایفەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەییدا لە بەرلین ئاماژەی بەوەدا لە رۆژی دووشەممە راوێژکارانی وەزارەتی دەرەوەی هەردوو وڵات پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجام داوە و راگەیەنراوە کە رێگە بە سەردانی پەرلەمانتارانی ئەڵمانی نادرێت.
مارتی شایفەر گوتی: "ئەوان پێویستیان بە هاریکاری تورکیا هەیە بۆیە زۆر وابەستەی ئەو بڕیارەن و لە هەوڵدا دەبن بۆ دروستکردنی هەلومەرجێکی نوێ بۆ دیالۆگ".